چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

بەندكراوێكی مەدەنی كورد چارەنوسی نادیارە

پاش تیپەڕبونی نزیكەی دوو مانگ لە دەستگیركردنی هەڵسوڕاوی مەدەنی خەڵكی مەریوان، عەلی خوش نمەك، نیگەرانییەكان بۆ نادیاربوونی ئەو چالاكوانە روو لەزیاد بوون دەكات.
بەپێی راپۆرتی كەمپینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، عەلی خۆش نمەك رۆژی 8ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستگیركراوە‌و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.

كەسێكی نزیك لەو هەڵسوڕاوە مەدەنییە ئاشكرای كردوە كە ئەو لەسەرەتای گرتنیەوە تا ئێستا تەنیا جارێك توانیویەتی لەگەڵ بنەماڵەكەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بۆ ماوەی یەك خولەك پەیوەندی هەبێت‌و لەو كاتەوە تائێستا بنەماڵەكەی هیچ هەواڵ‌و زانیارییەكیان لەسەر ناوبراو نیە.
بەپێی ئەو هەواڵە عەلی خۆش نمەك رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە كراوە‌و لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە توشی ئەشكەنجە بووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.