چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

نەبوونی كەرەستەی گەرمكردنەوەی ستاندارد لە 9 هەزار پۆلی خوێندن لە”ورمێ”

٩ هەزار پۆلی خوێندن لە قوتابخانەكانی پارێزگای “ورمێ”، لە هەبوونی كەرەستەی گەرمكردنەوەی ستاندارد بێبەرین.

بەرپرسی ئیدارەی پەورەردە و بارهێنانی پارێزگای ورمێ، بۆ پاساو هێنانەوە سەبارەت بە هەبوونی ئەو ریژەیەی سۆبەی نەوتی لە قوتابخانەكان، بە ماڵپەڕی حكومەتیی “مێهر”ی راگەیاندووە؛ سەرجەمی ئەو سۆبە نەوتییانە، كاربراتۆریان هەیە و بەردەوام كۆنترۆڵ دەكرێن.

قەسكانی “فەرەیدوون سەید مستەفەوی” لە كاتكدایە، كە رێكەوتی ١٧ی بەفرانبار، قوتابخانەی گوندی “ئاڵمەڵوو”ی سەربە بەخشی قوتووری شاری خۆی، بەهۆی تەقینەوەی سۆبەی نەوتیی ناستانداردەوە، بە تەواوەتی تێكرووخا.

پارێزگای ورمێ، لە ساڵی نوێی خویندندا ٢٣ هەزار پۆلی خوێندنی چالاكی هەیە، كە ٣ هەزار پۆلی خوێندن لە گوندەكانی ئەو پارێزگایە چالاكن.

كارناسانی كاروباری قوتابخانەكان، كوورەی نەوتیی قوتابخانەكان بە بۆمبی قورمیش كراو وەسف دەكەن، كە بەردەوام مەترسیی تەقینەوەی لە ئارادایە و ستاندارد بوونی ئەو سۆبە نەوتییانەش بە پاساوێكی “بێ جێ”ی لایەنە پەیونەدیدارەكان لە قەڵم ئەدەن.

زۆربەی قوتابخانەی ناوچە پەراوێزخراوەكان بە تایبەت لە قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندیدا، بۆ گەرم كردنی پۆلەكان كەڵك لە سۆبەی نەوتی وەردەگرن، كە لە ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوییەوە زیاتر لە ٥٠ قوتابی بەهۆی سووتانەوە لە قوتابخانەكاندا گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكی دیكەش بەهۆی سۆبەی ناستانداردەوە سووتاون و كەمئەندام بوونە، كە سووتانی كچە قوتابیانی ئاوایی “شیناوێی” سەر بە شاری پیرانشار نوێترین حاڵەتی سووتانی قوتابیان لە قوتابخانەكاندایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.