چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

نیگەرانیی سەبارەت بە كاولكردنی كانیاوێكی 60 میلیۆن ساڵە لە كوردستان

“ئەنجومەنی سەوزی چیا” بە دەركردنی بەیانیەیەك، بانگەوازی بەهاناوەچوونی كانیاوی “بڵ”ی دەركردووە و نیگەرانی خۆی سەبارەت بە مەترسی كاولكردنی ئەو كانیاوە مێژووییە دەربڕیوە.

بەیانیەكەی ئەنجومەنی سەوزی چیا باس لەوە دەكات، كە كانیاوی “بڵ” نزیكەی 60 میلیۆن ساڵ پێشینەی هەیە و لە هەر چركەیەكدا 4 هەزار لیتر ئاوی لێ دێتە دەر و ئاوی خواردنی 2 میلیۆن كەس دابین دەكات و وەكوو كورت ترین چۆمی جیهان و سەرەنجڕاكێش ترین سەرچاوكەی ئاویی هەورامانە و هەروەتر لە ئاسەوارە میللیەكانی ئێرانیشدا تۆمار كراوە و لە پێگە و بایەخێكی بەرز بەهرەمەندە و بیری خەڵكی ناوچەكە و دەوروبەری بۆ لای خۆی راكێشاوە.

لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو ئاوە خرۆشاوە بە هەزاران و میلیۆنان ساڵە گەورەیی و مەزنیی دڵی كێوەكانی هەورامان و دڵی گەورە دۆزەرەكانی گۆی زەویی بۆ لای خۆی رادەكێشتێت، بەڵام ئەو ئاوە كانزاییە بێ منەتە و بە كوالێتیەكی بەزی جیهانیەوە ئێستاكە لەجیاتی رێزگرتن و پاراستنی، كەوتووەتە بەر تێغی نەزانی، نابەرپرسیاریەتی و ناپسپۆڕ بوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان و نە نامە ناڕازییانەكان، نە هوشدارەكان، نە هەواڵ و وتە دڵسۆزانە و بەرپرسیارانەكانی كەسیان گوێ لێ  نەگرت و نایانهەوێت بزانن، كە ئەوە تەور لە ریشەی كام ریشە دەدات و چ كێشە و گرفت و چەرمەسەرییەكی بەدواوە دەبێت.

ئەنجومەنی سەوزی چیا لە كۆتاییدا دەڵێ: وێڕای ئەوەیكە ئێمە پێشتریش چەندین نامەمان نووسی و هەواڵمان لەو پەیوەندەدا بڵاو كردەوە و هوشدارمان دا، وێڕای دەربڕینی داخ و پەژارەی خۆمان سەبارەت بە كاولكارییی كانیاوی “بڵ”، راشكاوانە رادەگەیەنین: كە هەر بەو چەشنەی گەڵاڵەگەلێكی زۆر و بە تێچووی چەند میلیارد تمەن پارە، هەروا وازی لێ هێنرا و دەستی لێ هەڵگیرا. بۆیە باشتر وایە پێش بەو زیان و خەسارانە هەر لە نیمەشدا بووبێت بگرین و بە تێڕوانینێكی عاقڵانە و دوورهاوێژانە ئەو سەرچاوەی ئاوەدانی و ئەو هێزی مەزنی زۆر گەورەتر لە سەدی “داریان”ە بە گۆڕستانی پڕ لە شەرمی مێژوویی كاولكارییەكان و ئاوەدانكردنەوە نابەرپرسانەكانی كاربەدەستان نەسپێردرێن و لە هەموو خەڵكی ئێران، ئەو كەسانەی كە ژینگەیان خۆشدەوێ، دامەزراوە مەدەنی و ژینگەپارێزگان و بەتایبەت خەڵكی پارێزگاكانی سنە و كرماشان، داواكاریین یەكگرتوو و یەكدەنگ تا كاتی رزگاركردنی كانیاوی “بڵ” و پێشگرتن لە درێژەی كاولكردنی ئەو كانیاوە، پێش بە رژانی ئاوی ئەو كانیە بۆ نێو سەدی “داریان”بگرین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.