سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2024

نزیكەی 1500 منداڵی كار لە پارێزگای “كرماشان” بوونی هەیە

بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ كاروباری‌ كۆمەڵایەتیی‌ پارێزگاریی‌ كرماشان وێڕای‌ ئاماژە بەوەی‌ كە ڕێژەی‌ منداڵانی‌ كار لە وەرزە جۆراوجۆرەكانی‌ ساڵدا جیاوازە، ژمارەی ئەو منداڵانەی‌ لەو پارێزگایەدا نیزیك بە 1500 كەس مەزندە كردووە.

“موجتەبا قوبادی”‌ دەڵێ: بوونی‌ ڕێژەی‌ زۆری‌ منداڵانی‌ كار لە پارێزگای‌ كرماشانی بۆ هۆكارە فەرهەنگییەكان دەگرێتەوە و هێندێك لە بنەماڵەكان لە‌ پارێزگای‌ كرماشان لە سەر ئەم بڕوایەن ‌كوڕەكان هەر لە تەمەنی‌ منداڵی‌ و مێرمنداڵییەوە دەبێ بۆ دابینكردنی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ بنەماڵەكیان هەوڵ بدەن‌و یارمەتیدەری‌ ئابووری‌ بنەماڵەكەیان بن، تەنانەت لە كاتێكیشدا كە بنەماڵەكەیان لە بواری‌ ماڵییەوە لە بارودۆخێكی‌ باشدا بن.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە بوونی قەیرانی‌ ئابووری‌و كاریگەریی لەسەر پەرەسەندنی دیاردەی‌ منداڵانی‌ كار باس لەوە دەكات: بە سەرنجدان بە وەی‌ كە سەرانەی‌ داهاتی‌ خەڵكی‌ كرماشان لە نێونجیی‌ داهاتی‌ ئێران كەمترە، بە دڵنیایی‌ ئەم مەسەلە كاریگەری‌ی زۆری لەسەر پەرەسەندنی دیاردەی‌ منداڵانی‌ كار دەبێ.

بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ كارو باری‌ كۆمەڵایەتیی‌ پارێزگاریی‌ كرماشان سەرەڕای‌ ئەوەی‌ كە فێر بوونی‌ كارو پیشەی‌ بۆ منداڵان بە باش زانیوە،‌ بەڵام پێی‌ وابوو ئەم مەسەلە نابێ‌ زیان بە دەرس خوێندنیان بگەیەنێ‌.

ئەم كاربەدەستەی‌ كاروباری‌ كۆمەڵایەتیی‌ هەروەها پشتڕاستی‌ كردەوەتەوە، كە ئەگەر منداڵان و مێرمنداڵان بەبێ‌ ئەوەی‌ كە خوێندنیان تووشی‌ زیان بێ‌ و هەروەها لە شوێنی‌ كارەكەیان لەگەڵ كەسانی‌ مەترسیدار لە پێوەندی‌ دا نەبن، ڕوو لە فێر بوونی‌ كار و پیشە بكەن ئەوا كارێكی‌ زۆر باش دەكەن.

بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ كار و باری‌ كۆمەڵایەتیی‌ پارێزگاریی‌ كرماشان لە درێژەی‌ قسەكانیدا دەشڵێ‌: هاوشێوەی‌ ئەم مەسەلە لە وڵاتە پێشكەوتووەكانیش بەدی‌ دەكرێ‌، لەو وڵاتانەش كۆمەڵێك لە مێرمنداڵان بە شێوەی‌ نیوەوەخت سەرقاڵی‌ فێر بوونی‌ كارن.

قوبادی‌ هەروەها تیشكی‌ خستووەتە سەر گەڵاڵەی‌ بێهزیستی‌ لە بارەی‌ منداڵانی‌ كار و پشتڕاستی‌ كردەوە كە، لە ماوەی‌ چەند ساڵی‌ ڕابردوودا ڕێكخراوی‌ بێهزیستی‌ لە چوارچێوەی‌ گەڵاڵەیەكدا مندالانی‌ كاری‌ لەگەڵ‌ سینفە جۆربەجۆرەكان ئاشنا كردووە و چاوەدێری‌ بەسەر فێر كردنی‌ ئەو منداڵانە لە لایەن ئەو سینفانە دەكا و لە كۆتایی‌ كارەكەشدا بڕە پووڵێك وەك حەقدەست بەو منداڵانە دەدرێ‌.

بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ كاروباری‌ كۆمەڵایەتیی‌ پارێزگاریی‌ كرماشان دەڵێ كە ئێستا بەهۆی‌ كەمیی سەرچاوە ماڵییەكان لە ئێستادا ئەو گەڵاڵەیە وەك پێشوو جێبەجێ‌ ناكرێ‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.