چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

داخران و نیوە چالاك بوونی 40% ی ناوەندە بەرهەمهێنەرەكانی كرماشان

ئێستاكە 40% ی كۆی گشتیی ناوەندە بەرهەمهێنەرەكانی شارۆچكە پیشەییەكانی كرماشان یان بەتەواوەتی داخراون و یا لە حاڵی داخران دان.

بەرپرسی بەڕێوەبەرانی بەشی پیشەی كرماشان كە رێكەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٣ی رایگەیاندووە، كە  لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٥ هێكتار لەو زەویەكان وا لە لایەن شیركەتی شارەكە پیشەیەكانی كرماشان دراونەتە هاووڵاتیان، لێیان وەرگیراونەتەوە.

زۆربەی بەرهەمی كارگەكانی پارێزگای كرماشان بەرووبومی شیمیایی و خۆراكییان هەیە، كە  ئێستاكە لەگەڵ قەیرانی جیدیی بەرەوڕوو بوونەتەوە.

سەرەڕای وەرگرتنەوەی بەشێكی زۆر لەو زەویەكان كە دراونەتە داواكاران و پیشەسازان؛ بەڕێوەبەری گشتیی شیركەتی شارەكە پیشەیەكانی كرماشان لە هەواڵێكدا رایگەیاند كە شارۆچكەی پیشەیی “قەسری شیرین” لەم رۆژانەدا دەست بە كار دەبێت كە ئەو هەنگاوەیش بەپێی دۆخی ئێستا كارێكی پاساو هەڵنەگر و هیچ پاساوێكی ئابووریی بۆ نییە.

ئەگەری داسەپاندنی گەمارۆی زیاتر دژی كۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن كۆماریخوازەكانی كۆنگرەی ئامریكا و دابەزینی لە رادەبەدەری نرخی نەوت هەتا 45 دوڵار لە بازارەكانی جیهان لە پاڵ هەڵاواردنی ئابووری و ئیمكاناتی هەمیشەیی بووەتە هۆی ئەوەیكە پارێزگا كوردنشینەكان لە ریزی یەكەمی پارێزگا هەژارنشینەكانی ئێراندا جێ بگرن و لە ئێستاشدا زۆربەی كارگە بەرهەمهێنەرەكانی 4 پارێزگای كوردنشینی “ئیلام، كرماشان، سـنە وئورمیە” داخراون یان لە حاڵی داخران دان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.