چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

کوردستان

مەترسی سنوورداشت كردنەوەی چالاكێكی كورد بۆ ئێران

دەوڵەتی كۆماری بۆلغارستان رایگەیاند، “فەرشید فەڕۆخ نیا” رۆژنامەوان و چالاكی مافی مرۆڤی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان رادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكاتەوە. ناوەندی بەرگری لە مافی مرۆڤ لە ئێران لە راگەیەندراوێكدا وێڕای مەترسیدار ناولێبردنی ئەگەری دیپۆرت كردنی “فەرشید فەڕۆخ نیا” كە پتر لە 4 ساڵ لە وڵاتی بۆلغارستان و لە نێو ماڵێكدا بەند كراوە، داوای لە ناوەندە مافپارێزەكان كردووە، كە لە خێڕاترین …

زۆرتر بخوێنەوە »

4 هاوڵاتی باشووری كوردستان بەتۆمەتی سیخوڕی لە زیندانی” ورمێ “دان

چالاكێكی مەدەنی كورد، دەڵێ: چوار هاوڵاتی باشووری كوردستان لە زیندانی ” ورمێ “ی رۆژهەڵاتی كوردستاندا راگیراون و لەلایەن کوماری ئیسلامی ئیرانەوه حوكمدراون بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ “یەكێتی ‌و پارتی” دەستگیر کراون و دەڵێت بەڵگەی نوسرا‌و و ڤیدیۆیی لەسەر ئەو كەسانە لایە.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیاتر لە 400 هەزار نەخوێندەوار لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەیە

 بەپێی ئامارە فەرمیەكانی كۆماری ئیسلامی، لە رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر لە 400 هەزار كەس كە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 49 ساڵ دایە نەخوێندەوارن. بەم جۆرە كە ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێر كردنی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە لە ئاستی ئەم پارێزگایەدا 71 هەزار كەسی نەخوێندەواریان دەستنیشان كردوە كە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 49 ساڵ دایە. ڕەمەزان یووسفی، جێگری سەوادئامووزی ئیدارەی گشتیی …

زۆرتر بخوێنەوە »

پارێزگای “سنە” تا 10 ساڵی داهاتوو دەبێتە ژێر زبڵ و خۆڵەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ژینگەپارێزیی پارێزگای “سنە” وتی: بەداخەوە بەهۆی نەبوونی بەرنامەڕێژییەكی لەبار، بەردەوام و جێكەوتوو دەبێتە هۆی ئەوەیكە تا 10 ساڵی داهاتوو ئەو پارێزگایە لە ژێر زبڵ و خۆڵ و خاشاكەوە ون دەبێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە كەلاوە بوونی 80%ی قوتابخانەكانی”ماكۆ” تا گازگرتووی قوتابیان لە”بیجاڕ”

بەڕێوەبەری رێكخراوی ناوچەی ئازادیی بازرگانیی پیشەیی لە شاری “ماكۆ” سەر بە پارێزگای ورمێ رایگەیاند: پتر لە 80% ی قوتابخانەكانی ئەو ناوچەیە پێویستییان بە پێداویستی، نەوژەنكردنەوە و پێڕاگەیشتنی بنەڕەتیی هەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاكێكی كورد لە زیندان ئازاد كرا

چالاكێكی ژینگەپارێزیی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد، كە لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی “مەهاباد”ەوە دەستگیركرابوو، پاش ٢ مانگ راگیران لە زیندان، بە بێ‌تاوان ناسرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەركردنی نوێنەری كرێكارانی دۆخانیات و كۆبوونەوەی كرێكارانی خانەنشینكراوی”سەقز”

حوسێن گوڵی، سەرۆكی شوورای ئیسلامیی كاری كارخانەی دوخانیاتی كوردستان لە شاری سەقز باسی لە بڕیاری هەڵپەسێران لە كارەكەی لەم كارخانەیەدا كردووە و ئەو كارەی بە نایاسایی زانیوە و دەڵێ: پاش ئەوەی كە بەڕێوەبەرایەتیی كارخانەی دوخانیاتی كوردستان ئامادە نەبووە داوای ئێمە بۆ باشتركردنی بارودۆخی پێدانی مووچەی كرێكارەكان قەبووڵ بكا، لە هەوڵێكی چاوەڕواننەكراودا بڕیاری دەركردنی منیان داوە.

زۆرتر بخوێنەوە »