چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

چالاكێكی كورد لە زیندان ئازاد كرا

چالاكێكی ژینگەپارێزیی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد، كە لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی “مەهاباد”ەوە دەستگیركرابوو، پاش ٢ مانگ راگیران لە زیندان، بە بێ‌تاوان ناسرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردپا، خەبات مەنگوری، كە رێكەوتی ٢ی سەرماوەز سەبارەت بە بەڕێوەچوونی كۆبوونەوی ناڕەزایەتیی چالاكانی مەدەنیی كورد بەبۆنەی سووكایەتیی ناوەندی دەنگ و رەنگی مەهاباد بە هونەرمەندی كورد حەسەن زیرەك، دەستبەسەر كرابوو، ئازاد كرا.

ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی شاری مەهاباد، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگاوە لە تۆمەتی “هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی” بێبەری كراوە.

ئەو چالاكە كوردەی خەڵكی شاری مەهاباد، سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، كە بەبێ پارێزەر دادگایی كرابوو، لەلایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری مەهابادەوە حوكمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیریی بۆ برابوویەوە.

خەبات مەنگوڕی، پێشتریش بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانی چالاكانی مەدەنیی خەڵكی مەهاباد بۆ پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی، بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر دەستبەسەر كرابوو.

ناوەندی دەنگ و رەنگی مەهاباد، كۆتاییەكانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە راپرسییەكدا حەسەن زیرەكی لە تەنیشت موحسین یەگانە و مورتەزا پاشایی دوو گۆرانیبێژی فارس دانابوو، كە رادە و ئاستی خۆشەویستی و پێگەییان لەرێگەی راپرسییەكی تەلەفزیۆنیدا و لە ناو خەڵكدا دیاری بكرێت، كە چالاكانی فەرهەنگی و هومەرمەندانی كورد ئەو كارەیان بە سووكایەتی بە حەسەن زیرەك وەسف كرد.

ئەو سووكایەتییەی ناوەندی دەنگ ورەنگی مەهاباد نارەزایەتیی چالاكانی كوردی لەو شارەدا لێكەوتەوەو لە ئاكامدا ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینەدا ژمارەیەك لەو چالاكانە دەستگیركراوانە لێپرسینەوەیان لێكرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.