سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

چەند كەسێك لە شاری “سەقز” بە ئاشكرا پارە لە خەڵك وەردەگرن

كەمتەرخەمیی پۆلیس لە شاری سەقز لەمەڕ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، ترس و نیگەرانیی لە رادەبەدەری لای خەلكی شارەكە دروست كردووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردپا، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٤ی بەفرانبار، چوار كەس، كە شوناسیان ئاشكرایە، چوونەتە سەر نووسینگەیەكی خانەبورە فرۆشی لە گەڕەكی حەماڵ ئاوای سەقز و بە زەبری هەڕەشە و چەقۆ، ویستوویانە پارە لەو خاوەن نووسینگەیە وەربگرن.

شایەتحاڵان و جیران دووكانەكانی ئەو نووسینگەیە، دەستەبجێ پۆلیسیان لەو رووداوە ئاگادار كردووە، بەڵام پاش كاتژمێرێك گەیشتوونەتە شوینی رووداوەكە.

سەرچاوەكە روونی كردەوە، ئەو چوار كەسە لەلایەن دانیشتوانی گەڕەكی حەماڵاواوە لەو شوێنە راو نراون.

دەوترێ، لە كاتێكدا شوناسی ئەو كەسانە درایە پۆلیسی شاری سەقز، بەڵام هێزەكانی پۆلیس هیچ هەوڵێكیان بۆ دەستبەسەركردنی ئەو كەسانە نەدا.

شایەتحاڵەكە شوناسی ئەو كەسانەی (ك. ح)، (ع. ح)، (م. ی. ن) و (ب) ئاشكرا كردووە و دەڵێ: لە كاتێكدا ئەو چەند كەسە بەردەوام خەریكی ئازار و ئەزیەتی خەڵكن، بەهۆی ئەوەیكە كاری “سیخوڕی” بۆ ئیتلاعات دەكەن، دەستبەسەر ناكرێن.

بەهۆی بێكاری و هەژاریی لە رادەبەدەر لە وڵاتی ئێران، بەتایبەت لە ناوچە پەراوێز خراوەكانی وەكوو كوردستانات، كە بە گوتەی چالاكانی سیاسی ئەنجامی هەڵاواردنی ئەنقەستی حكوومەتی ئیسلامییە، رێژەی تاوان و تاوانكاریش رووی لە زیادبوون كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.