رێژەی زیندانیانی كوردی ئێعدامكراو له ئێران گەیشتە 12 كەس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 6 زیندانی كورد كە یەكێكیان سیاسی بووە و دوانیوەڕۆی دوێنێ گواسترابوونەوە بۆ بەندی تاكەكەسی زیندانی ناوەندیی شاری “ورمێ” (دەریا)، 3 كەسایان لەسێدارە دراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی مانگی بەفرانبار 6 زیندانی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری “ورمێ” رەوانەی بەندی تاكەكەسی كرابوون و لەو رێژەیە 3 كەسیان لە سێدارە دراون و بەم پێیە لە ماوەی 16 رۆژی رابردوو 48 كەس لە زیندانە جیاجیاكانی ئێران لەسێدارە دراون كە 12 كەسیان كورد و 4 كەسیشیان ژن بوون.

هەواڵەكە باس لەوە دەكات، كە هاوكات لەگەڵ لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی كورد “سابیر موخەلێد موانە” بە تاوانی پەیوەندیی لەگەڵ “كۆمەڵە” 2 زیندانی كوردی دیكە بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ لەسێدارە دراون، كە هەتا ئێستا شوناسی ئەو 2 كەسە ئاشكرا نەبووە.

شایانی باسە، كۆماری ئیسلامی ئێعدامی هاوڵاتیان بە مەبەستی چاوترسێن كردن و بڵاو كردنەوەی وەهم و دڵەڕاوكێ لە نێوان هاوڵاتیان ئەنجام دەدات و ئێستاكە بە هەزاران كەس لە زیندانەكانی ئێران لە چاوەڕوانی حوكمی ئێعدام دان و لەو رێژەیە پتر لە 20 كەسیان زیندانیانی سیاسی كورد پێكی دەهێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.