سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

وەرگرتنی پارەی زۆرەملێ لە قوتابیانی شاری “سنە”

لە ماوەی رابردوودا لە قوتابخانەكانی شاری “سنە” بڕە پارەیەكی زۆرەملێ لە لایەن بەرپرسانەوە، لە قوتابیان وەرگیراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست” ژمارەیەك لە چالاكانی كەلتووری شاری سنە بەدواداچوونی بابەتێكیان كردووە و لە ئاكامدا بۆیان دەركەوتووە، كە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە و بە هۆی كەمتەرخەمی بەرپرسانی پەیوەندیدار، بە بیانووی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ قوتابخانەكان، ژمارەیەك لە بەڕێوەبەران دەستیان كردۆتە وەرگرتنی پارەی زۆرەملێ لە قوتابیان.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە ئەم كردەوەیە بە پێچەوانەی ئەسڵی 30 یاسای بنەڕەتی كۆماری ئیسلامیە و بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی پەروەردەی پارێزگاكە لەوبارەوە وەڵامدەرەوە بێت.

ناوی ئەو قوتابخانەگەلە، كە لە لایەن بەڕێوەبەرەكانیەوە پارە لە قوتابیان وەرگیراوە بریتیە لە: 22ی بەهمەن، خومەینی، ئیسار، ئیمام حوسێن و …

جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا چەندین جار ئەم كردەوە ناڕەوا و نایاساییە دووبارە كراوەتەوە، بەڵام كاربەدەستانی پەیوەندیدار وێڕای ناڕەزایی بنەماڵەی ئەو قوتایبانە، هیچ هەوڵێكیان بۆ پێشگرتن لەو جۆرە كردەوە نابەجێیانە نەخستووەتە گەڕ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.