چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

گیان لەدەستدانی سەدان كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای “سنە”

دۆخی نالەباری جاددەكان لە لایەك و ئۆتۆمبیل و كەرەستە هاتوچۆی پرتووكاو و ناستاندارد لە گرینگترین هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیان لە پارێزگای “سـنە” بە هۆی رووداوەكانی هاتوچۆ راگەیەندراوە.

بە پێی ئامارەكانی پزشكی یاسایی پارێزگای سـنە، ٢٧١ هاووڵاتی لە ماوەی ٨ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لەو پارێزگایە گیانیان لە دەست داوە.

لە ماوەی ٨ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢١٤ كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە دەرەوەی شارەكان و ٣٥ كەسی دیكەش لە نێو شار بە هۆی رووداوی هاتوچۆ كوژراون.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە هەموو رێژێ لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە ٣ هەزار كەس بە هۆی رووداوەكانی هاتوچۆ و زیانەكانی گیانیان لە دەست دەدەن و لە وڵاتانی كەم داهات و وڵاتانی بە داهاتی نێونجی ولە حاڵی گەشەدا، هۆكاری مردنی 85%ی مرۆڤەكان و كەم ئەندامیی نزیك لە 90%ی ئەو كەسانەی تووشی نەتوانی جەستەیی و كەم ئەندامی بوون دەبن، رووداوی هاتوچۆ بووە.

ئێران وەك وڵاتێكی لە حاڵی گەشەدا بە ساڵانە زیاتر لە ٨٠٠ هەزار رووداو لە ریزی یەكەمی رووداوەكانی هاتوچۆ جێی گرتووە و بەو پێیە كە رووداوەكانی هاتوچۆ نۆهەمین هۆكاری گیان لە دەست دان لە جیهاندا ئەژمار دەكرێت، گیان لە دەست دان بە هۆی رووداوەكانی هاتوچۆ لە ئێراندا دووهەمین هۆكاری گیان لە دەست دانی مردن ئەژمار دەكرێت.

ئاماری رووداوەكانی هاتوچۆ لە ئێراندا بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیكەی جیهاندا جیگای نیگەرانییە و رێژەی رووداوەكانی هاتوچۆ لە ئێراندا ٢٥ بەرامبەر وڵاتی ژاپۆن و ٢ قات لە توركیە زیاترە.

زیانی رووداوەكانی هاتوچۆ لە جاددەكانی ئێران ساڵانە ٤ هەزار میلیارد تمەن مەزەندە دەكرێت كە نزیك بە لە 4%ی داهاتی ناخالیسی نێوخۆیی‌یە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.