پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

مانگرتنی چالاكێكی كرێكاریی و بانگهێشتی 2 چالاكی مەدەنی كورد

چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی شاری “سنە” كە چەند رۆژ پێش ئێستا دەستگیر كرابوو، دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و 2 چالاكی مەدەنی خەڵكی شاری “بۆكان”یش بانگهێشتی دادگای كۆماری ئیسلامی كراون.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، “مێهرداد ئەمین وەزیری” چالاكی كرێكاریی كوردی خەڵكی شاری سنە، كە رێكەوتی 8ی بەفرانباری ئەمساڵ لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كرابوو، لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا بنەماڵەكەی ئاگادار كردووەتەوە كە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

مێهرداد ساڵی 1390ی هەتاویش بە ماوەی 32 رۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بەند كرابوو، كە بە دانانی بارمتەی 15 میلیۆن تمەنی ئازاد كرا و لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لە سنە، بە 5 ساڵ زیندانی بە ماوەی 5 ساڵ هەڵپەسێردراو حوكم درا.

لە لایەكی دیكەوە، رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ٩ی بەفرانبار “رەزا شەریفی بۆكانی و سەحەر سەعادەتی” دوو چالاكی مافی مرۆڤ و مەدەنیی كوردی خەڵكی شاری بۆكان، خۆیان بە لقی ٣ی لێپرسینەوەی ئەمنییەتی دادگای كۆماری ئیسلامی لە تاران، ناساند.

ئەو دوو چالاكە، رێكەوتی ١٦ی سەرماوەز بەهۆی بەشداری كردن لە رێوڕەسمی رۆژی خوێندكار لەپاركی لالەی تاران، بە “تەبلیغ بە دژی نیزام” و “بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی نایاسایی” تۆمەتبار كراون.

رەزا شەریفی بۆكانی بەهۆی بەشداریكردن لە كۆبۆنەوەی پاركی لالەی تاران بۆ پشتیوانیی كردن لە مانگرتنی ٢٨ زیندانیی سیاسیی كوردی زیندانی ورمێ دەستگیر كرابوو.

دەوترێ، “سەحەر سەعادەتی و رەزا شەریفی بۆكانی” بۆ ماوەی ٤ كاتژمێر لەلایەن “ئەمیری” دادوەری لێكۆڵینەوەی لقی ٣ی لێپرسینەوەی ئەمنیەتیی كۆماری ئیسلامی لە شاری تاران لێپرسینەوەیان لێكراوەو ئەو دوو چالاكەش بەبێ پارێزەر داكۆكییان لە خۆیان كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.