پێنج شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2023

هەڕەشە و لێپرسینەوەی چالاكێكی سیاسی كورد

چالاكێكی سیاسیی خەڵكی شاری ئیلام بۆ جاری سێهەم بانگهێشتی یەكێك لەناوەندە ئەمنیەتییەكانی ئەو شارە كراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”: ” مووسا ئومیدی” چالاكی سیاسیی ـ فەرهەنگیی دانیشتووی شاری ئیلام “مووسا ئومیدی” یەكێك لە ئەندامانی شۆرای بەڕێوەبەریی بەرەی یەكگرتووی كورد و نوێنەری ئەو بەرەیە لە پارێزگای ئیلامە، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 9ی مانگی بەفرانبار كە رۆژێ پێشتر بە مەبەستی لێپرسینەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كرابوو، سەردانی ئەو ناوەندە حكومەتیەی كرد.

مووسا ئومیدی چالاكی سیاسیی ـ فەرهەنگیی دانیشتووی شاری ئیلام و یەكێك لە ئەندامانی شۆرای بەڕێوەبەریی بەرەی یەكگرتووی كورد و نوێنەری ئەو بەرەیە لە ئوستانی ئیلامە
ناوبراو لەماوەی ٥مانگی رابردوودا ئەو چالاكە سیاسییە سێ‌جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات، حیفازەتی ئیتلاعاتی سپا و هێزی ئینتزامی كراوە.

ئەو چالاكە سیاسییە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا باسی لە لێپرسینەوەی مەئمورانی ئیدارەی ئیتلاعت لە خۆی، بۆ ماوەی ٤ كاتژمێر كردووە.

موسا ئومیدی لە لایەن مەئمورانی پۆلیسی ئەمنیەتی گشتییەوە كۆپی لە ئێستاتوسەكانی لە فەیسبوك هەڵگیراوە و بە “جودایی خواز” (تەجزیە تەڵەب) تۆمەتبار كراوە و بەو بۆنەوە هەڕەشەی لێ كراوە و هوشداری پێدراوە كە نابێ درێژە بەو چالاكیانە بدات.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.