نادیاربوونی چارەنووسی 6 چالاك و بانگهێشتی 3 چالاكی عەقیدەتی كورد

6 زیندانیی سوننی مەزهەب دوای تێپەڕبوونی 7 ساڵ زیندان‌و بەندكرانیان هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە و 3 ئەندامی دیكەی گرووپی مەكتەب قورعان لە “سنە و بانە” دەستگیر كران.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، 6 زیندانی عەقیدەتیی سوننی مەزهەب بە ناوەكانی “ئەیووب كەریمی كوڕی عومەر، ئەنوەر خزری كوڕی محەممەد، داوود عەبدوڵڵاهی كوڕی مەحموود، كامڕان شێخە كوڕی عەلی، خوسرەو بەشارەت كوڕی عەبدوڵڵا، قاسم ئابستە كوڕی مستەفا و فەرهاد سەلیمی كوڕی مەجید”، كە لە ڕۆژی 16 سەرماوەزی ساڵی 1388، یەكەم كەسیان دەستگیر كراو هەموویان خەڵكی شاری “مەهاباد”ن، پاش تێپەڕبوونی 6 ساڵ هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.

لە لایەكی دیكەوە، 3 ئەندامی گرووپی ئیسلامی “مەكتەب قورعان” رۆژی سێشەممە 9ی مانگی بەفرانبار لە شارەكانی “سنە و بانە” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیەوە بانگهێشت و پاش لێپرسینەوە ئازاد كراون.

“مەجید رەحمان” لە شاری بانە و “فواد شەوكەتیار و وریا خۆسرەوی” لە شاری سنە، ئەو 3 چالاكە مەزهەبیەی سەر بە گرووپی مەكتەب قورعانن كە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پاش بانگهێشت كردن لێپرسینەوەیان لێ كراوە و دواتر ئازاد كراون.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو پتر لە 20 چالاكی مەزهەبی لە كوردستان و لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و پاش چەند كاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد كراون.

شایانی باسە، مەكتەب قورعان گرووپێكی ئیسلامیە، كە لە لایەن “ئەحمەد موفتیزادە”وە دامەزراوە و زۆرێك لەو گرووپە، كە پێشتر لە ژێر ناوی “پێشمەرگەی موسڵمان” چالاكیان دەكرد بوون بە سیخوڕ و چەكداری كۆماری ئیسلامی و بە دژی لاینە كوردیەكان چالاكیان دەكرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.