پێنج شه‌ممه‌ 5 كانونی یه‌كه‌م 2024

مین و بۆمبی هێشوویی 15 هەزار هاوڵاتیی باشووری كوردستانی كردووەتە قوربانی

لە سێ هەفتەی یەكەمی هێرشی بۆ سەر دەوڵەتی پێشووی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەمریكا و بریتانیا زیاتر لە ٢ ملیۆن بۆمبی هێشوویی عێراقیان بۆردوومان كرد، بۆیە ئێستا نزیكەی ٥٠ ملیۆن مین و بۆمبی نەتەقیو لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە.
ماڵپەڕی مێنت پرێس نیوزی ئەمریكا لە راپۆرتێكیدا رایگەیاندووە: “عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین بۆمبی نەتەقیوی تێدا بڵاوبووەتەوە لە جیهان، ئێستاش نزیكەی ٥٠ ملیۆن مین و بۆمب و مووشەك و پاشماوەی تەقەمەنی نەتەقیو لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە و ئەگەر هەیە لەهەركاتێكدا بتەقنەوە، هەڵگرتنی ئەو تەقەمەنیانەش چەند دە ساڵێكیان پێویستە”.
هەرەها راپۆرتەكە باس لەوە دەكات: بەهۆی چەند دەیەیەك لە جەنگ و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، عێراق بووەتە یەكێك لە خراپترین ناوچەكانی جیهان بەهۆی مەترسییەكانی مین و تەقەمەنیە نەتەقیوەكان، كە بە ملیۆنەها مین و چەندین تۆن لە پاشماوەی تەقەمەنی مەزەندە دەكرێت و ئەوەش مەترسیەكی گەورەیە گیانی هاوڵاتیانی عێراقی و بەتایبەت كوردستان.

لە درێژەدا هاتووە: هەڵگرتنی ئەو مین و پاشماوەی تەقەمەنیانە چەند دە ساڵێك و بە ملیارەها دۆلاری دەوێ، ئەمە جگە لە بڕی ٢٥٨ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار كە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی كۆمەك بەخش لە ١٠ ساڵی رابردوو بۆ هەڵگرتنی مین لە عێراق خەرجیان كردووە.

ماڵپەڕەكە هاوكات ئاماژە بۆ راپۆرتێكی ساڵی ٢٠١٣ی بە ناونیشانی (هەڵمەتی جیهانیی بۆ قەدەغەكردنی مینی زەمینی) لەبارەی قوربانیانی مین لە جیهان تێیدا هاتووە “لە كۆتاییەكانی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە زۆرتر لە ٢٩ هەزار كەس لە عێراق بوونەتە قوربانیی مین و ١٥ هەزاری ئەو قوربانیانەش لە هەرێمی كوردستان بوون و ٦ هەزاریان گیانیان لە دەستداوە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.