پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

ناڕەزایی و تێكهەڵچوونی خەڵكی “كرماشان” لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی

لە ئاكامی رەوتی كۆكردنەوەی كەرەستەكانی پەیوەندیدار بە ماهوارە و ئەمجار لە شاری “كرماشان” ئاڵۆزیی لە نێوان خەڵك و هێزەكانی كۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە.
بە پێی هەواڵێكە بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، رێكەوتی پێنجشەممە 11ی مانگی بەفرانبار هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی بە مەبەستی كۆكردنەوەی ماهوارە لە گەڕەكەكانی “مستەوفی و مەیدانی ئازادی” شاری كرماشان بە كەڵك وەرگرتن لە جەرسقیل هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیان و ئەم كردەوەیەش ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێ كەوتووەتەوە.
هەواڵەكە باس لەوەش دەكات، كە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی پاش ئەوەیكە لە رێگای جەرسەقیلەوە رۆیشتوونەتە سەربان و نێو ماڵی هاوڵاتیانی شاری كرماشان و دەستیان كردووەتە كۆكردنەوەی دیش و رێسیوێری ماهوارەی ماڵی هاوڵاتیان، بەرەوڕووی شەپۆلێك لە ناڕەزایی بوونەتەوە و لە ئاكامیشدا هاوڵاتیان بە فڕێ دانی بەرد و كەرەستەی لەو چەشنە، دەستیان كردووە بە راودوونان و راماڵدانی ئەو هێزانە.
شایانی باسە، ساڵانە و لە شەپۆلێكی گەڵاڵە كراودا بۆ مایەك ماڵی هاوڵاتیان لە شارە جیاجیاكانی ئێران و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی كوردستان، هێزە ئینتزامی و نیزامیەكانی كۆماری ئیسلامی وێڕای سازدانی كەشی ترس و دڵەراوكێ هەوڵی كۆكردنەوەی ئامرازەكانی پەیوەندیدار بە ماهوارەی هاوڵاتیان دەدەن و زۆر جارایش ئەو كردەوەیە لە لایەن خەڵكەوە بەرپەرچ دەدرێت و ناڕەزایی لێ دەكەوێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.