دەستگیركردن و نادیاربوونی چارەنووسی 9 هاوڵاتیی كورد

هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لە شاری تاران، 3 خوێندكاری كچی كوردیان دەستگیر كرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، “شیلان و كەوسەر رەحمانیپوور” خەڵكی شاری بانە و “چنور عەباسی” خەڵكی شاری سنە ئەو 3 خوێندكارە كچە كوردەن كە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لە شاری تاران دەستگیر كران.
ئەو خوێندكارە كوردانە بە بێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت و بە بێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەكی دادوەریی رۆژی پێنجشەممە 11ی مانگی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لە شوێنی نێشتەجێبوونیان دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كران.
ئەو هێزانە هەروەها هەندێ لە كەلوپەلی شەخسیی ئەو كچە خوێندكارانەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
ئەو 3 چالاخوێندكارییە كچە كوردە نزیك بە 2 هەفتە لەوەپێش هاوڕێ لەگەڵ 18 چالاكی مەدەنی و مافی مرۆڤی دیكەی كورد، بەرامبەر بە دۆخی نالەباری ژمارەیەك لە چالاكانی سیاسی و كەلتووریی ژن، كە لە زیندانەكانی ئێران بەند كراون، نامەیەكیان رادەستی خامنەیی و كۆمیسیۆنی ئەسڵی 90ی مەجلسی كۆماری ئیسلامی كردبوو.
لە لایەكی دیكەوە، “شۆڕش ئایەنە بۆكانی و سالار سەعیدی” كە رێكەوتی 13ی مانگی رەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێیەوە دەستگیر كران، هێشتاكە چارەنووسیان نادیارە.
 هەروەها 4 هاوڵاتیی خەَكی شارەكانی بۆكان و مەهاباد كە لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لە شاری میاندواو و لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو دەستگیر كراون، هەتا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
ناوی ئەو 4 هاوڵاتیە كوردە كە لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری میاندواوەوە دەستگیركراون. بریتیە لە : “سلێمان كوردی” كوڕی رەحمان، “كەیوان تەهازادە” كوڕی عوسمان، “كەماڵ ئەحمەدزادە” كوڕی رەحیم سێ لاوی خەلكی گوندی گامێشگۆلیی ناوچەی ئاڵەشینی بۆكان و كەسێكی دیكەش بەناوی “هەڵمەت” كوری محەمەد و خەلكی قەرەگۆلی سەربە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆكان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.