کوردستان

بێ رێزیی مەلایەك بە خەڵكی ئاواییەكی سەر به شاری “سەقز”

مەلای ئاوایی “تورجان” سەر بە شاری “سەقز”، كە ماوەی ٨ مانگە لە لایەن شورای روحانی كۆماری ئیسلامیەوە وەكوو پێشنوێژی ئەو ئاواییە دیاری كراوە پاش سووكایەتی كردن بە تەرمی هاوڵاتیەكی تورجانی، لە ماوەی رابردوو لەگەڵ دژكردەوەی توندی خەڵكی ئەو ئاواییە رووبەڕوو بووەتەوە، كە هەوڵی نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەكی دەدات.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەرزبوونەوەی رێژەی گیرۆدەبووان بە نەخۆشی ئیدز لە “ورمێ”

جێگری فەنی ناوەندی بێهداشتی پارێزگای ورمێ رایگەیان: پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی جۆراوجۆر لە وڵاتانی دراوسێ و كەم بوونی چەندایەتی و چۆنایەتی خزمەتگوزاریە بێهداشتیەكان، بووەتە هۆی پەرەسەندنی نەخۆشی مەترسیدار و ئەمەش وامان لێ دەكات، كە بە وریایەكی زۆرترەوە بەرەوڕووی ئەو مەترسیانە ببینەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

شەپۆلی كۆكردنەوەی ماهوارە لە كوردستان بەردەوامە

لە ماوەی رۆژانی رابردوو چەند كەسێكی لیباس شەخسی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی، لە شاری “سەقز” دەستیان داوەتە كۆكردنەوەی ماهوارە و كەرەستەی پەیوەندیدار بە ماهوارە.

زۆرتر بخوێنەوە »

پەیامی دوو بەندکراوی سیاسیی به‌بۆنه‌ی کۆتایی مانگرتنی زیندانیانی ورمێ

عەلی مورادی و کەماڵ شەریفی، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانی میناب به‌بۆنه‌ی کۆتایی مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی ورمێ په‌یامێکیان بڵاو کرده‌وه‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

نەدانی دوو مانگ حەقدەستی چەوەندەركارانی شنۆ

چەوەندەركارانی شاری شنۆ لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو باسیان لە وەدواخستنی حەقدەستەكانیان لە لایەن كارخانەی قەند‌و شەكەر كردووە. ماڵپەڕی شنۆ باس رایگەیاندووە، بە پێی وتەی كیشاوەرزانی ئەم بەشە.

زۆرتر بخوێنەوە »