پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

35%ی گیراوانی زیندانی “ورمێ” بە تاوانی قاچاخی مادەی هۆشبەر گیراون

رێژەی تاوانبارانی پویەندیدار بە مادەهۆشبەرەكان لە زیندانی “ورمێ” لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی هاوشێوە بە ئاستێكی زۆر پەرەی سەندووە.

“عیسا قەنبەری” جێگری سیاسی ئەمنیەتی پارێزگاریی “ورمێ” وتی: ئێستاكە پتر لە 35%ی زیندانیانی ورمێ لە پەیوەند لەگەڵ بازرگانی و بڵاوكردنەوەی مادەهۆشبەرەكان دەستگیر كراون.

ناوبراو لە كۆبوونەوەی شورای هاوئاهەنگی خەبات لە دژی مادەی هۆشبەری پارێزگای ورمێ باسی لەوە كرد، كە : رێژەی تۆمەتبارانی پەیوەندیدار بە مادەهۆشبەرەكان لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو بەرزبوونەوەیەكی یەكجار زۆریی هەبووە و وێڕای ئاماژە و لێكدانەوەی ریشەی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی ئەو رێژەیە، باسی لە رێگا چارەكانی ئەو ئامارە كردووە.

شایانی باسە، ماوەیەك پێش ئێستا 28 زیندانیی سیاسی كوردی نێو زیندانی ناوەندیی “ورمێ” (دەریا) لە ناڕەزایی بە تێكەڵكردنی زیندانیانی ئاسایی و مەترسیدار بەتایبەت زیندانیانی پەیوەندیدار بە مادەهۆشەبەركان بە بەندی زیندانی سیاسی ماوەی 33 رۆژ دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن و رۆژی دووشەممە یەكی مانگی بەفرانبار پاش مانگرتنی گشتیی خەڵكی كوردستان و دوابەدوای دان و جێبەجێ كردنی بەڵێنەكانیان لە لایەن دادوەری گشتیی پارێزگای ورمێ، كۆتاییان بە مانگرتنەكەیان هێنا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.