دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

فڕۆكەیەكی سیخوڕیی ئێران لە كوردستان كەوتە خوارەوە

فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری “شنۆ”ی رۆژهەڵاتی كوردستان كەوتەخوارەوە، دەزگا هەواڵگرییەكانیش رێگەیان نەدا وێنەی فڕۆكە تێكشكاوە بگیرێت.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی “هاوڵاتی”، ئەو فڕۆكە سیخوڕییەی ئێران لەسەر سنووری ئێران، توركیا و هەرێمی كوردستان سوڕاوەتەوە، سەعات ١٢ی نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە لەنزیك گوندی “شاوانێ” ی سەر بە شنۆ كەوتۆتەخوارەوە.

شایەتحاڵێك لەگوندی “شاوانێ”وە، وتوویەتی: هێزە ئەمنییەكان دەستبەجێ شوێنی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیان گەمارۆداوە و رێگەیان بەهیچ كەس نەداوە نزیكی ببێتەوە. پاش چەند سەعاتێكیش فڕۆكەكەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

شایەتحاڵەكە دەشڵێ: چەند كەسێك وێنەی ئەو فڕۆكەیەیان گرتووە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان هاتونەتە ناو خەڵكەكە و هەموو مۆبایلەكانیان وەرگرتووە و وێنەكانیان سڕیوەتەوە.

تاكو ئێستاش هیچ كام لە ماڵپەڕە فەرمی و ناوچەییەكانی ئێران، ئاماژەیان بە كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانە نەكردووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.