چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

کوردستان

هێرشی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كاسبكاران بەردەوامە

هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە ناوچە شاخاویەكانی سەر بە شاری “شنۆ” كاسبكاران و كۆڵبەرانی كوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو هۆیەوە كاسبكارێك بریندار بووە و 11 سەر ئەسپی بارهەڵگری ئەو كاسبكارانەش كوژراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەترسی لەنێوچوونی 2 ئاسەواریی مێژوویی لە رۆژهەڵاتی كوردستان

بە هۆی كەمتەرخەمی چاودێریی پێویست لە لایەن ئاسەواریی كەلتووریی پارێزگای سنە، دیواری بەشی راستی یەكێك لە بینا كۆنەكان و ئاسەوارە مێژووییەكانی شاری “سنە” بۆ جاری دووهەم لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا تووشی خەسار بوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆتایی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی پاش جێبەجێ كردنی هەندێ لە داخوازییەكانیان

زیندانیانی سیاسی زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) كاتژمێر 11ی شەوی رابردوو مانگرتنەكەیان لە سەر داوا و بەڵێنی دادوەریی گشتیی پارێزگای “ورمێ” كۆتایی پێهێناوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆكوژیی كچان و ژنانی ئێزیدی له ترسی دەستدرێژیی سێكسی داعش

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایدەگەیەنێت كە كچان‌و ژنانی كوردی ئێزیدی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە توشی چەندین ئەشكەنجە‌و دەستدرێژی سێكسی بوونەتەوە. ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییە لە راپۆرتەكەی خۆیدا كە ئەمرۆ سێشەممە بڵاویكردوەتەوە‌و لەسەر چاوپێكەوتن لەگەڵ 40 رفێنراوی ئێزیدی ئامادەكراوە، دەڵێت هاوینی رابردوو ژنانی ئێزیدی لەعێراق لەلایەن چەكدارانی داعشەوە توشی دەستدرێژی سێكسی، ئەشكەنجە‌و هاوسەرگیریی زۆرەملێ بوونەتەوە. لێبوردنی نێودەوڵەتی كە بنكەی سەرەكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

پەرەسەندنی بێكاریی لە”بۆكان” و چوونەسەرەوەی قوربانیانی رووداوی كار لە”مەهاباد”

كەمتر بنەماڵەیەك لە شاری “بۆكان”بوونی هەیە، كە كەسێكی خوێندەواریان بێكار نەبێت و ئاماری قوربانیانی رووداوی كار لە شاری مەهابادیش 21% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دادگایی كردنی 22 هاوڵاتیی لە شاری “ورمێ”

كۆبوونەوەی بەدواداچوونی تۆمەتی 22 هاوڵاتیی خەڵكی شاری “ورمێ” كە لە رەوتی ناڕەزایی بە وشك بوونی ئاویی دەریاچەی “ورمێ” دەستبەسەر كرابوون، لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لەو شارە بەڕێوەچوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگرتنی زیندانیان بەردەوامە و خەڵكی كوردستانیش ئەمڕۆ مانیان گرت

خەڵكی كوردستان ئەمڕۆ بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە ورمێ دەستیان دایە مانگرتن و مانگرتنی زیندانیانی سیاسی پاش 33 رۆژ پێشتاكە بەردەوامە. بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، ئەمڕۆ دووشەممە یەكی مانگی بەفرانبار لە شارەكانی كوردستان، پێشوازیی كرا لە مانگرتنی گشتیی بۆ هاودەنگی و پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی مانگرتووی ورمێ بەڕێوەچوو. دەوترێ لە شارەكانی سەقز، سنە، شنۆ، پیرانشار و …

زۆرتر بخوێنەوە »

كێشەی ئاوا و گاز لە گوندەكانی سەر بە شاری “شیروان”

وێڕای بارینی بارانی زۆر و پاشەكەوت بوونی ئاو لە بەنداوەكانی ئێران، بەڵام هێشتاكە ئاواییەكانی سەر بە شاری “شیروان”  لە پارێزگای كوردنشنی “ئیلام” لە كێشەی بێ ئاویدا دەژین.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەربڕینی پشتیوانیی چالاكانی “سنە” لە زیندانیانی مانگرتووی “ورمێ”

ژمارەیەك لە چالاكان و تێكۆشەرانی شاری “سنە” بە هەڵكردنی پلاكارد پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی گشتیی رۆژی دووشەممە و هەروەها مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی “ورمێ” راگەیاندوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕەزایی و مانگرتنی كامیۆنەكانی سنووری “مەریوان _ باشماخ”

لە ئاكامی دابەزینی سەهمیەی گازۆئیل بۆ كامیۆنە باربەرەكانی سنووری “مەریوان _ باشماخ” شۆفیری ئەو كامیۆنانە بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین، لە گواستنەوەی كەلوپەلەكان لەو سنوورەدا خۆدەبوێڕن.

زۆرتر بخوێنەوە »