هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

خۆكوژیی بەكۆمەڵی زیندانیانی كورد 2 قوربانیی لێكەوتەوە

لە یەك رۆژدا و بە هۆی هەڵسووكەوتی نالەباری كاربەدەستانی زیندانیی شاری “مەهاباد” 8 زیندانیی راگیراو لەو بەندیخانەیە، دەستیان دایە خۆكوژیی.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست” 8 زیندانیی ئاسایی لە زیندانیی ناوەندیی شاری “مەهاباد” لە ناڕەزایی بە خواستی پێدانی مەرەخەسی و وەڵام نەدانەوەی كاربەدەستانی ئەو بەندیخانەیە، لە كردەوەیەكی هاوئاهەنگدا، دەستیان دایە خۆكوژیی و ئەوەش بووە هۆی بەدواداچوونی پزیشكی و بەداخەوە 2 كەس لەو زیندنیانە لەبەر كاریی بوونی برینەكانیان گیانیان لەدەستدا.

كەشی نالەباری باڵكشاو بەسەر زیندانی ناوەندیی شاری “مەهاباد” لە لایەن كاربەدەستانەوە خۆكاری خولقاندنی ئەو كارەساتە راگەیەندراوە.

هەواڵنێریی “زاگرۆس پۆست” باس لەوە دەكات، ئەو زیندانیانە پاش ئەوەیكە لە لایەن كاربەدەستانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری “مەهاباد”ەوە وەڵامی داواكاریی پێدانی مەرەخەسییان نەدراوەتەوە، بە خواردنی حەب دەستیان داوەتە خۆكوژیی و 2 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

“دلێر سەلیمی” خەڵكی شاری سەردەشت و “مورتزا قاسمی” خەڵكی شاری مەهاباد ئەو 2 زیندانیەن كە بە هۆی خۆكوژییەوە گیانیا نلەدەستداوە  و 6 كەسی دیكە لەو زیندانیانە پاش ئەوەی مەعیدەیان شۆردراوەتەوە، لە مردن رزگاریان بووە.

جێگای ئاماژەیە، دۆخی تاقەت پڕوكێنی نێو زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی و گوشاری بەردەوامی كاربەدەستان و زیندانبانەكان بۆ سەر گیراوان، زۆر جار وادەكات، كە بەندكراوان دەست بدەنە دیاردەی خۆكوژیی لە شێوازی جیاواز و بڕێ جاریش مردنی و گیانلەدەستدانی زیندانیانی لێ دەكەوێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.