دوو شه‌ممه‌ 9 كانونی یه‌كه‌م 2024

تێكدان و كاولكردنی پاركی “ئیستقلال” ی شاری سنە ناڕەزایی لێكەوتەوە

لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە كاولكردن و لە ناوبردنی پاركی “ئیستقلال”ی شاری سنە، خەڵكی ئەو شارە كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان سازدا

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ئاسۆی رۆژهەڵات، دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 1ی مانگی بەفرانبار كۆمەڵێك لە هاوڵاتیانی دانیشتووی شاری سنە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەوڵەكانی كاربەدەستانی حكومەتی بۆ تێكدان و كاولكردنی پاركی “ئیستقلال” كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان سازكرد. ئەم پاركە  لە سێ رێیانی شەریف ئاوای شاری سنە هەڵكەوتوووەو ناڕازیانیش لەوێ كۆبوونەوەیان سازداوەو دژایەتی خۆیان لە هەمبەر ئەو هەڵوێستەی بەرپرسانی پێوەندیدار راگەیاندووە.

شایانی باسە، پاركی ئیستقلال و شەقامی “شەشوم بەهمەن” یەكێك لەو شوێنە پێشكەوتووانەی شاری سنە دێنە ئەژمار، كە رۆژانە كچان و كوڕانی لاو بە مەبەستی كۆمەڵایەتی جیاجیا و لەوانە سۆزداریی لە دەوری یەك كۆدەبنەوە و ئەو بابەتەش نیگەرانی و دڵەڕاوكێ لای كۆماری ئیسلامی دروست كردووە و كۆبوونەوەی كچان و كوڕانی لاو لە دەوری یەك بە پێچەوانەی بنەما فیكری و ئایینیەكانی خۆی دەزانێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.