هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

پەرەسەندنی بڵاوكردنەوەی مادەی هۆشبەر لە زیندانی ئازادی “كرماشان”

وێڕای بڵاو كردنەوەی مادەی هۆشبەر لە نێو خوێندكارانی زانكۆی “كرماشان”، بەڵام بەرپرسانی زانكۆ هیچ هەوڵێكی كردەوەیی بۆ پێشگرتن لەو گرفتە نادەن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، زانكۆی ئازادی كرماشان و هەروەها لە ئاستی ئەو شارەدا و بەتایبەت لە پارێزگای ئازادیی كرماشان، بە شێوەی ئاشكرا لە نێوان خوێندكارانی كچ و كوڕدا مادەی هۆشبەر بڵاو دەكرێتەوە.

لە لایەكی دیەوە، لە شەقامی “مستۆفی” لە مەیدانی ئازادیش كە یەكێك لە سەیرانگاكانی كرماشان دێتە ئەژمار، ئێستاكە بووەتە شوێنێك بۆ لەشفرۆشی كچان و بەتایبەت خوێندكاران.

هەروەها باس لەوە دەكرێ، نەبوونی پارە بۆ دانی مانگانە لە لایەن خوێندكارانەوە، یەكێك لە گرفتە هەرە گەورە و سەرەكیەكانی خوێندكارانی زانكۆی كرماشان دێتە ئەژمار.

شایانی باسە، كاربەدەستانی زانكۆی ئازادی كرماشان، كاروباری خوێندكاران بە هۆی نەدانی مانگانە لە لایەن خوێندكارانە، جێبەجێ ناكەن و ئەو بابەتەش گرفتێكی زۆر جیددی بۆ خوێندكاران دروستكردووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.