شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2023

مانگرتنی زیندانیانی سیاسی سەركەوتووانە كۆتایی پێهات

 مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسیی كوردی زیندانی ناوەندیی”ورمێ”(دەریا) سەركەوتووانە كۆتایی پێهات.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی،دوای 33 ڕۆژ مانگرتن لە خواردنی بەشیك لە زیندانیانی سیاسیی كوردی بەندكراو لە بەندیخانەی ورمێ، ئەو مانگرتنە لەلایەن ئەو بەندكراوانەوە سەركەوتووانە كۆتایی پێهات.

دوای زیاتر لە مانگێك مانگرتنی 28 زیندانیی سیاسیی كورد لە بەندیخانەی ورمێ كە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە تێكەڵكردنی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ تاوانبارانی كۆمەڵایەتی‌و هەروەها كۆتاییهێنان بە فشارو زەبروزەنگی كاربەدەستانی زیندان مانیان لە خواردن گرتبوو، ئەو بەندكراوانە بە بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێك كۆتایی مانگرتنەكەیان ڕاگەیاندو دەڵێن مانگرتنەكەیان سەركەوتوو بووە.

لەو راگەیەندراوەدا هاتووە كە دوای ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینەو بەردەوامییان كاربەدەستانی زیندان لەگەڵیان كۆبوونەوەتەوەو بەشێك لە داواو ویستی ئەوانیان جێبەجێ كردوەو 13 زیندانیی سیاسی كە پێشتر بۆ بەندەكانی دیكە ڕاگوێزرابوون، بۆ بەندی سیاسی گەڕاونەتەوەو 40 تاوانباری كۆمەڵایەتیش كە تێكەڵ بە زیندانیانی سیاسی كرابوون، بۆ بەندەكانی دیكە ڕاگوێزراون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.