چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

مەترسی لەنێوچوونی 2 ئاسەواریی مێژوویی لە رۆژهەڵاتی كوردستان

بە هۆی كەمتەرخەمی چاودێریی پێویست لە لایەن ئاسەواریی كەلتووریی پارێزگای سنە، دیواری بەشی راستی یەكێك لە بینا كۆنەكان و ئاسەوارە مێژووییەكانی شاری “سنە” بۆ جاری دووهەم لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا تووشی خەسار بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، بە هۆی هەڵكەندنی بنەڕەت و هەروەها رووخاندنی یەكێك لە بیناكانی تەنیشت بینای “ماڵی موجتەهدی” كە یەكێك لە ئاسەوارە كۆنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە و 13 ساڵ لەوەپێش كەوتووەتە ریزی ئاسەوارە مێژووییەكانەوە، بە هۆی نەبوونی چاودێریی ئاسەوارە مێژووییەكان بۆ جاری دووهەم لە ماوەی 5 ساڵی رابردوو، تووشی رووخان هاتووە.

بینای “ماڵی موجتەهدی” یەكێ لە ئاسەوارە مێژیووییەكان بە شێوازێكی بیناسازیی زۆر تایبەتە، كە دەگەرێێتەوە بۆ دەورانی دەسەڵاتداریی “قاجاڕ”.

لە هەواڵێكی دیكەشدا هاتووە، كە قەڵای “میرغوڵام هاشمی” هەڵكەوتوو لە ئاوایی “مێهدی ئاوا” سەر بە “دەڕە شار” لە پارێزگای “ئیلام” بە هۆی كەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەكان، قەڵەشان و رووخانی دیوارەكانی ئەو قەڵایە، لە بەردەم مەترسی رووخاندایە.

قەڵای مێژوویی “میرغوڵام هاشمی”یش وێڕای ئەوەیكە لە ئاسەوارە مێژووییەكانی ئێران تۆمار كراوە، ئێستاكە بە هۆی كەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بەردەم مەترسی لەنێوچووندایە و هیچ هەوڵێ بۆ نەوژەنكردنەوەی ناخرێتە گەڕ و ئەو كەچ و كەرەسەستە و پێداویستیانەی كە پێشتر بۆ نەوچەنكردنەوەی كەڵكیان لێ وەرگرتووە، خراپ بووە و ئێستا هەمیسان بیناكە تووشی كێشە هاتووە.

 ئێستاش بە هۆی هاتنی وەرزی باران و بڕانەوە ئەو قەڵایە لە بەردەم مەترسی لەنێوچووندایە.

قەڵای “میرغوڵام هاشمی” ساڵی 1367 لە لایەن كچی ئەو كۆچكردووە، درایە ئیدارەی ئاسەوارە مێژووییەكانی پارێزگای ئیلام، بەڵام لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەكانەوە زۆر بەكەمترخەمی لێی دەڕواندرێت.

شایانی باسە، پارێزگای ئیلام بە تۆماركردنی 720 ئاسەواری مێژوویی یەكێك لە جەمسەرە مێژوویی و گەشتیارەیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دێتە ئەژمار، بەڵام لە لایەن حكومەتەوە هیچ ئاوڕێك لە چارەنووسی ئەو ئاسەوارانە نادرێت و ئەگەری لەنێوچوونیان دوور لە چاوەڕوانی نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.