یه‌ك شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2023

دەیان كەس لە شاری “تیكاب” لەبەفر و كڕێوەدا ماونەونەتەوه

سەرۆكی كۆمەڵەی مانگی سووری شاری “تیكاب” بە هۆی بارینی بەفر تووشی كڕێوەی قورس هاتوون.

“جەعفەر سەعیدی” لە دوتووی لێدوانێكدا بۆ هەواڵنێریی فارس لە پارێزگای “ورمی”، باسی لەوە كردووە: كە 16 ئۆتۆمبیل كە 45 هاوڵاتیی تێدایە لە سەر جادەی “تیكاب _ مائین بڵاغ” بە هۆی بەفری زۆر و كڕێوە تووشی كێشە هاتوون.

ناوبراو دەڵێ: پاش ئاگاداركردنەوە سەرەتاییەكان، هێزەكانی كۆمەڵەی مانگی سوور لە یەكەم ئاگاداركردنەوەدا، رەوانەی ناوچەكە كراون بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتی و خزمەتگوزاریی.

سەعیدی دەشڵێ: بە هۆی بارینی بەفر و بارانی زۆر رێگای شار “تیكاب” تووشی گرفت بووە و 16 ئۆتۆمبیل لە بەفر و كڕێوەدا گیریان كردووە و لە رۆژی شەممە 29ی مانگی سەرماوەزەوە هەوڵەكان بۆ یارمەتیدانی 45 هاوڵاتیی لەو پەیوەندەدا كەوتوونەتە گەڕ.

ناوبراو هەروەها دەڵێ لە سەر جادەی “شاهین دژ” بەرەو “تیكاب” لە 10 كیلۆمتری پایەگای تیكاب 45 هاوڵاتیی لەوانە شۆفیر ئۆتۆمبیلەكان و سەرنشینەكانیان تووشی كڕێوە و بەفری قورس هاتوون، كە هەوڵەكان لەوبارەوە كەوتوونەتە گەڕ.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.