پێنج شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2023

شەپۆلی كۆكردنەوەی ماهوارە لە كوردستان بەردەوامە

لە ماوەی رۆژانی رابردوو چەند كەسێكی لیباس شەخسی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی، لە شاری “سەقز” دەستیان داوەتە كۆكردنەوەی ماهوارە و كەرەستەی پەیوەندیدار بە ماهوارە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، رۆژی دووشممە 1ی مانگی بەفرانبار ژمارەیەك لە هێزە لیباسشەخسیەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز دەستیان كردووەتە كۆكردنەوەی ماهوارە و لە گەڕەگەكانی “بیمارستان خومەینی، پاركی لالە و دەوروبەری شارەوانی و هەروەها لە چەند ئاواییەكی سەر بەو شارەش دیش و رێسیوێری ماهوارە كۆكراوەتەوە.

لەو هێرشەدا كە هێزە لیباس شەخسیەكان بە هاوكاریی بەسیج و هێزە ئینتزامیەكان ئەنجامیان داوە، لە كاتێكدا كە هاوڵاتیان خۆیان لە كردنەوەی دەرگای ماڵەكانیان دەبوارد، لە سەر دیوارەكانەوە هەڵیان دەكوتایە سەر ماڵەكانیان و كەرەسەتەكانی پەیوەندیدار بە ماهوارەیان كۆ دەكردەوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە ناوەندی بەسیج لە شاری سەقز دەڵێ: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا 211 ئامێریی ماهوارەیان لەو شارەدا كۆكردووەتەوە. خەڵكیش لەسەر ئەو بڕوایەدان، كە ئەو ئامێرانە دواتر بەشێكی زۆریی هەر لە لایەن ئەو هێزە حكومەتیانە بە لە بازاڕ دەفرۆشێتەوە.

پێشتریش لە شارە جیاجیاكانی كوردستان لەوانە: ئیلام، پاوە، سنە، مەریوان، سەلماس و … ئامێری ماهوارەی هاوڵاتییان لە لایەن چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە كۆ كرابووەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.