چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دەستپێكی شەپۆلی نوێی ئازادكردنی پەلەوەر لە كوردستان

راوچییەكی خەڵكی شاری “پاوە” دوای چەندین ساڵ رواكردن، كەوەكانی لە داوێنی سروشت ئازاد كرد.


بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، راوچییەكی خەڵكی پاوە بە ناوی “عیرفان پیران وەیسە” دوای چەندین سال راوكردن ئەو كەوانەی كە راوی كردبوون لە داوێنی سروشتدا ئازاد كرد.

ئەو راوچییە دوای ئازادكردنی كەوەكانی خۆی لە داوێنی سروشتی كوردستان؛ چەندین قەفەسی ئاگر تێبەرداوە.

ناوبراو وەكوو هەموو راوچییەكانی دیكەی كوردستان دوای چەند ساڵ راو لە كردەوەیەكدا كەوەكانی ئازد كرد و قەفەسەكانی ئاگر تێبەردا.

ئەو راوچییانە مەبەست لەو كارەیان ئاشتی لەگەڵ سروشت و ژینگەی كوردستان وەسف كردووە.

لەو پەیوەندییەدا دوای پەرە سەندنی شەپۆلی ئاشتی لەگەڵ سروشتی كوردستان و پەشیمان بوونەی راوچییەكانی كوردستان لە راوكردن؛ پەیكرەیەكیان لە شاری مەریوان بە ناوی “راوچی پەشیمان” دروست كردووە.

ئەو پەیكەرەیە، پەیكەرەی “ئەحمەد عەزیزی” راوچی كوردی خەڵكی گوندی “دەرەكی” سەر بە ناوچەی ناوەندیی “سەوڵاوا”یە كە لەسەر داواكاریی كچە چكۆلەكەی وازی لە راوكردن هێنا و رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٥ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی بە بەشداریی خەڵكی گوندە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، چەكەكەی شكاند.

دوای كردەوەی ئەو راوچییە كوردە، شەپۆلی ئاشتی لەگەڵ سروشتی كوردستان پەرەی ئەستاند و ئازادكردنی كەو، شكاندن و ئاگرتێبەردانی قەفەسكان و ئاشتی راوچییەكانی لەگەڵ گبیعت بوو بە سەردێری هەواڵدەرییە ناوچەیەكانی كوردستان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.