چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

گیانلەدەستدانی 2 كرێكاری كورد

بە هۆی برق گرتوویی كەرەسەیەكی پۆمپی ئاو لە یەكێك لە مەزراكانی دەورووبەری شاری “سەقز” كرێكارێكی تەمەن ٣٥ ساڵە بووە قوربانی.

بەپێی راپۆرتی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان، هەڵكەندن و قووڵتر كردنی چالاوێك لە ئاوایی “مەرخوز”‌ی سەر بە شاری سەقز، مەرگی كرێكارێكی بەناوی “عارف ئیبراهیم نژاد”ی لێكەوتەوە.

ئەو كرێكارە رێكەوتی ٣ی بەفرانبار لەئەنجامی برق گرتوویەوە گیانی لەدەست داوە و هاوسەر و 2 منداڵیشی هەیە.

رۆژی یەكی بەفرانباریش كرێكارێكی كوردی خەڵكی شاری “سنە”، بەناوی “كەیهان تەهماسبی” كە لە شاری “سلێمانی” سەرقاڵی كرێكاری بوو، لەكاتی كار كردندنا و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دابوو.

بەوتەی بەرپرسی ناوەندی توێژینەوەیی پزیشكی دادوەری ئێران، لەپاش ” بەربوونەوە لەبەرزایی” دوو هۆكاری دیكەی “بەركەوتن بە كەرەسە و دار و بەرد” و ” بەرق گرتوویی” دوو هۆكاری سەرەكیی مەرگی كرێكاران لەئێران دێتە ئەژمار.
ئەو رووداوە كرێكارایانەی كە لە ئێران روو دەدەن دەرخەری كێشەی ئابووری و دژواری و ئەستەم بوونی دۆخی كارە و لەلایەكی دیكەوە لەبەر چاو نەگرتنی ئیمەنی كار لەلایەن خاوەن كارەوەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.