چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

88 فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقافی باشووری كوردستان لەناو داعشدان

48 فەرمانبەری ئەوقاف لە باشووری كوردستان و 40 فەرمانبەری دیكەی ئەو وەزارەتە لە ناوچەی “مەخمور ‌و دیبەگە” چوونەتە ناو ریزی چەكدارانی داعشەوە.

لەمبارەیەوە كەمال موسلیم، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی باشووری كوردستان، لەلێدوانێكیدا بەSNNی ڕاگەیاندووە: لەكوردستان كەمترین خەڵك لەناو وەزارەتی ئەوقاف چۆتە ڕیزی چەكدارانی داعشەوە و ئەویش نزیكەی (٤٨)فەرمانبەرە و ڕێكاری یاسایمان بەرامبەریان گرتۆتەبەر، كە سەرەتا ئاگادار دەكرێنەوە ئەگەر لەوماوە یاساییەی دانراوە پەیوەندی بە شوێنی كار كردنەوە نەكەن، دواتر بەیاسایی فەسڵ دەكرێن.

لای خۆشیەوە، سراج ئەحمەد سەرۆكی  لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پەرلەمانی كوردستان، لەلێدوانێكدا بەSNNی ڕاگەیاند: لەسەرچوونی ژمارەیەك فەرمانبەر بۆ نێو گرووپی داعش بەدواداچوونمان كردوە، بەتایبەت لە ناوچەكانی مەخمور و دیبەگە، كەژمارەیەك فەرمانبەری عەرەبن لەسەر میلاكی وەزارەتی ئەوقافی باشووری كوردستان، كەسوكار و نزیكەكانیان پێیان ڕاگەیاندوین كەبەشێكیان ناگەڕێننەوە، بەشێكی دیكەشیان لەناوچەكانی ژێردەستی داعشدا لەبەر بەرژەوەندی ماڵ و موڵك وخێزانیان، ناتوانن بگەرێنەوە و دەوام بكەن، لایەنی پەیوەندیداریش كەوەزارەتی ئەوقافە بەڕێگەی یاسایی ئاگاداری كردونەتەوە، بۆئەوەی بگەڕێنەوە بۆ سەر شوێنی دەوامەكانیان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.