پێنج شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2023

دۆزینەوەی 4 گۆڕی بەكۆمەڵی قوربانیانی دەستی داعش لە باشووری كوردستان

لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی هەردوو شارەدێی سەعدییە و جەلەولاوە، 4 گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزرانەوە، كە تەرمی 320 قوربانیی دەستی داعشی تێدا نێژراوە.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی پاس نیوز، دوێنێ سێشەممە 3 گۆڕی بە كۆمەڵ لە ناوچەكانی (كۆباشی، جەلەولا و سەعدییە) دۆزراونەتەوە، كە زیاتر لە 250 ڕووفاتی هاووڵاتییانی تێدایە.

دەلۆ ڕوونیشی‌كردەوە، بەشێك لە ڕووفاتەكان، منداڵن و پێشتر لە ماوەی داگیركردنی ناوچەكە لە لایەن چەكدارانی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش، گوللـەباران كراون.

 ئەندامی لێژنەی ناوچەی جەلەولای پارتی ئاماژەشی بەوە كردووە، بە هۆی ئەوەی تەرمەكان شێوێنراون و تێكچوون، بە زەحمەت تەرمی قوربانییەكان دەناسرێتەوە، كە لە كورد و عەرەبی ناوچەكەن.

هەروەها لەم رۆژانەی دواییدا و لە كاتی گرتنەوەی شاری شەنگال، لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە چیای شنگال گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە، كە رووفاتی نزیكەی 70 كەسی تێدایەو هەموویان كوردی ئێزدین و بەدەستی چەكدارانی داعش گیانیان بەختكردووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.