سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2024

راوكردنی نایاسایی لە لایەن بەسیجیەكانی كرماشانەوە

ژمارەیەك راوچی و كەسی هەلپەرستی سەر بە ناوەندی بەسیجی كۆماری ئیسلامی لە چیاكانی سەر رێگای “ئیسلام ئاباد” بەرەو “گیلان غەرب” لە پارێزگای كرماشان دەستیان داوەتە راوكردنی جانەوەران و پەلەوەران و لە هەوڵی تێكدانی رواڵەتی سروشتی ناوچەكەن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، ژمارەیەك كەسی هەلپەرەستی سەر بە ناوەندی بەسیجی كۆماری ئیسلامی لە زنجیرە كێوەكانی “چغماد” سەر بە ناوچەی گیلان غەربی پارێزگای كرماشان دەستیان كردووەتە راوكردنی نایاسایی و سروشتی ناوچەكەیان خستووەتە بەردەم مەترسی فەوتانەوە.

شایەتحاڵان و خەڵكی ناوچەكە، دەڵێن: خودی كۆماری ئیسلامی ئەو ناوچەیە وەكوو شوێنی نیزامی و سەربازیی ناساندووە و لە هاتوچۆی خەڵكی مەدەنی بە توندی پێگشیری دەكەن و ئەو كەسانەی كە كەسانێ كە هاتوچۆی ناوچەكە دەكەن و خەریكی راوێی بێ سەرەوبەرەی جانەوەرەكانی ناوچەكەن، لە هێزە چەكدار و بەسیجیەكانی خودی كۆماری ئیسلامین و تا ئێستا چەندین جار خەڵكی ئاواییەكانی ئەو دەوروبەرە بەرامبەر بەو كردەوانە ناڕەزاییان دەربڕیوە و سكاڵایان تۆمار كردووە، بەڵام هەتا ئێستاش هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار بەدواداچوونی ئەو بابەتەی نەكردووە.

لە ماوەی هەفتەكانی رابردووشدا چەندین حاڵەت راوی نایاسایی جانەوەرە كێویەكان لە لایەن كەسانی هەلپەرەست و چەكداری كۆماری ئیسلامی لە ناوچەی ئیلامیش روویدابوو.

شایانی باسە، ناوچە كوێستانیەكانی “زاگرۆس” شوێنێكی دڵڕفێن و جوانە و لە سروشتی هەرە رازاوەی كوردستان دێتە ژەمار كە ژمارەیەكی زۆر حەیوان و پەلەوەر و جانەوەریدەگمەن و كەم وێنەی لەخۆ گرتووە و كەسانی هەلپەرەست و چەكداری كۆماری ئیسلامی لە هەوڵی تێكدانی ئەو سروشتە دڵڕفێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.