پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

بەندكراوێك لە زیندانی “مەهاباد” گیانی لەدەستدا

بەهۆی كەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندانی مەهاباد بەندكراوێكی كورد بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە لە نەخۆشخانەی ئەو زیندانە گیانی لەدەستدا.


بەپێی ئەو هەواڵەی بە”زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 11ی بەفرانبار زیندانیەكی كورد بە ناوی “موسلیم بێهروزی” تەمەن 65 ساڵ خەڵكی “لەج”ی شاری مەهاباد كە نەخۆشی “ئالزایمێر”ی بووە باری تەندروستی تێكدەچێت، بەڵام بەرپرسانی زیندان لەبەرامبەردا كەمتەرخەم دەبن‌و پاش هەوڵێكی زۆری زیندانیان‌و پاش سێ كاتژمێر ئەو زیندانیە رەوانەی نەخۆشخانە دەكەن.
بەپێی ئەو هەواڵە “موسلیم بێهروزی” كە بە تاوانی (رد المال) بە بڕی 840 هەزار تمەن دەستگیر‌و زیندانی كرابوو، بەهۆی سەختی نەخۆشیەكەی‌و بەهۆی ئەوە درەنگ چارەسەری پزیشكی بۆ كرابوو، كاتژمێر 6 بەیانی ئەمرۆ لە نەخۆشخانەی زیندانی مەهاباد گیانی لەدەستدا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە مەودا نێوان زیندان‌و نەخۆشخانە تەنها چەند خولەك دەبێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.