چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

رفاندن و دادگایی كردنی 2 چالاكی عەقیدەتی كورد

شۆرای بەڕێوەبەریی مەكتەب قورئان دەڵێ: یەكێك لە ئەندامەكانی بەناوی “حوسێن ئیبراهیمی” لەنزیك ئاوایی “ئاختەتەر” لەلایەن هێزێكی لیباس شەخسی كە چەكدار بوون، رفێندراون.
ئەو چالاكە عەقیدەتیە پاش گەڕانەوە لە شاخەوانی، لە ١٠ كیلۆمیتری بۆكان ـ مەهاباد لەلایەن ٥ “مەئموور”‌ەوە دراوەتە بەر لێدان و كوتان و دواتر بردراوەتە گرتنگە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی كوردپای راگەیاندووە، ئەو ئەندامەی مەكتەبی قورئان ئەشكەنجە و لێپێرسینەوەی لەگەڵدا كراوە و دەوترێ “حوسێن ئیبراهیمی” بە چاوی بەستراوەوە لە شەقامی ئومید لەنزیك پاساژی ئومید فڕێ‌ دراوە.
هەتا ئێستا شوناسی ئەو كەسانەی كە ئەو هاووڵاتییە كوردەیان رفاندووە زانیارییەك لەبەر دەستدا نییە، بەڵام لەماوەی چەند مانگی رابردوودا دەیان ئەندامی كەكتەب قورئان لەشارەكانی كوردستان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ كراوە.
لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە: چالاكێكی سوننە مەزهەبی خەڵكی شاری “مەهاباد” بە ناوی “ئیبڕاهیم قەدیری” كە سەرەتای بەهاری ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی شاری مەهابادەوە دەستگیر كرابوو، چەند ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن دادگای ئەو شارەوە دادگایی كراوەو بە تاوانی چالاكیی مەزهەبی‌و پشتگیریكردنی زیندانیانی سیاسیی بەندكراوی ڕەجایی شار حوكمی 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
“ئیبڕاهیم قەدیری” كە پێشتر‌و لە ڕەشەمەی ساڵی 89 ی هەتاویش دەسبەسەر‌و لە لقی 28 ی دادگای شۆڕشی شاری تاران سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو، دوای كێشانی ئەو ماوە زیندانییە لە بەندیخنەی ڕەجایی شاری كەرەج ئازاد كرابوو.
ئێستاكە زیاتر لە 200 زیندانی عەقیدەتیی سوننە مەزهەب لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی بەند كراون، كە زیاتر لە 80 كەسیان لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری كەرەجدان و بە ئێعدام مەحكوم كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.