سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ئاماری تەڵاق لە شاری”بانە” 100% زیادی كردووە

ئاماری تەڵاق لە شاری “بانە” لە ماوەی٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دوو قات بەرز بووەتەوە و ئاماری هاوسەرگیری لەو شارە دابەزیوە.

بەپێی ئاماری ئیدارەی تۆمار كردنی بار كەسێتیی شاری بانە، رێژەی دیاردەی تەڵاق لەو شارە لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ١٣٩٣ی هەتاوی بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو 100% بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

ئامارەكانی ئیدارەی تۆمار كردنی باری كەسێتیی بانە دەرخەری ئەوەیە كە لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ١٣٩٣ی هەتاوی، لە بەرامبەر هەر ٤تا٥ حاڵەت هاوسەرگیری، یەك حاڵەت تەڵاق تۆمار كراوە.

تۆمار كردنی یەك حاڵەت تەڵاق لە بەرامبەر ٤تا٥ هاوسەرگیری لە ٩ مانگی سەرەتای ١٣٩٣ی هەتاوی لە حاڵێكدایە كە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو، لە بەرامبەر هەر ٧ هاوسەرگیری یەك تەڵاق روویداوە.

ئامارە بڵاو كراوەكان باس لەوە دەكەن كە لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ١٣٩٣ی هەتاوی، ٢٣٦ حاڵەتی تەڵاق لە بانە تۆمار كراوە و ئەمە لە حاڵێكدایە كە ئەو رێژەیە لە ساڵی ١٣٩٢ی ١١٩ حاڵەت بووە.

ئاماری هاوسەرگیری لە بانە لە ماوی ئەمساڵدا بە پێی ساڵی رابردوو رەوتی دابەزینی بە خۆیەوە گرتووە و لە ١١٢٧ حاڵەتی ساڵی رابردوو بۆ ١٠٦٧ حاڵەت دابەزیوە.

بە پشت بەستن بە ئامارەكان، رەوتی بەرز بوونەوەی ئاماری تەڵاق و دابەزینی ئاماری هاوسەرگیری لە پارێزگای سنە هەروا درێژەی هەیە و ئێستا لە بەرامبەر هەر ٥ حاڵەتی هاوسەرگیری یەك حالەتی تەڵاق تۆمار دەكردرێت.

بەرز بوونەوەی نرخی بێكاری و تووش بوون بە ماددە هۆشبەرەكان سەرەكیترین هۆكاری تەڵاق بە ئەژمار دێت و بە سەرنجدان بە بەرز بوونەوەی نرخی تووش بوون بە ماددە هۆشبەرەكان و نرخی بێكاری لە سنە، ئەم پارێزگایە لە بواری ئاماری تەڵاق لە سەرەوەی پارێزگاكانی ئێران جێی خۆش كردوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.