كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێكهێنانی رێكخراوە كرێكاریەكان رایگەیاند، سێ ئەندامی ئەو كۆمیتە بە ناوەكانی یوسف ئەبخرابات، واحید سەیدەو محەمەد مەولانایی پاش بانگهێشتكردنیان بۆ دادگا دەسبەسەرو راپێچی زیندان كران. ناوبراو لە مانگی بەفرانباری ساڵی 1391 لە شاری مەهاباد دەسبەسەرو رێكەوتی 18_06_1392 لە لایەن لقی یەكی دادگای ئینقلاب حوكمی زیندانیان بەسەردا سەپا. محەمەد مەولانایی 1 ساڵ زیندانی تەعزیری، واحید سەیدەو یوسف …
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
رووداوی ئاگركەوتنەوە لە مەریوان
رۆژی سێشەممە 15ی رێبەندان كاتژمێر 6ی ئێوارە چەندین دووكان لە پاساژی حاجی وەیسی شاری مەریوان ئاگریان گرت. لەم رووداوە كە 6 دووكان ئاگریان گرت سەرجەمی كەلوپەلەكانیان سووتا، بەڵام هیچ خەسارێكی گیانی بەدواوە نەبوو. سەرەڕای ئەوەیكە هێزەكانی ئاگركوژێنەوە خۆیان گەیاندە شوێنی رووداوەو دەستیاندایە كوژرانەوە، بەڵام ئاگركە بە هۆی دزەكردن سەرلەنوێ پەرەی سەند كە دواتر بە هەوڵی خەڵكی ئەو شارە كوژێندرایەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »چوار كۆڵبەری كورد بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا
چوار كۆڵبەری كورد لەناوچە سنورییەكانی رۆژهەڵاتو باكوری كوردستان بەهۆی هەرەسی بەفر گیانی لەدەستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »مەریوان: ئەنجومەنێكی تایبەت بە نەخۆشە تایبەتیەكان پێكهات
محەمەد عەلی محەمەدیان ئەو موعەلیمە كوردەی شاری مەریوان كە ماوەیەك لەوەپێش لە هەوڵێكی بێوێنەداو بۆ یارمەتیدانی قوتابیەكەی قژی خۆی تاشی، ئەنجومەنێكی بۆ نەخۆشە تایبەتەكان پێكهێنا. ناوبراو رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 120 قوتابی لە پارێزگای كوردستان كە تووشی نەخۆشی تایبەت هاتوون ناسراونو هەموویان پێویستیان بە یارمەتیی مرۆڤدۆستانەو ناوەندەكانە. محەمەد عەلی محەمەدیان ئاماژەی بەوەداوە، لە ماوەی رابردوو 30 بنەماڵە لە سەرتاسەری …
زۆرتر بخوێنەوە »دیواندەرە: كەمترخەمی بەرپرسان بووە هۆی لەدەستدانی چاوی كچێك
مێرمنداڵێكی كچی 4 ساڵ تەمەن بە هۆی كەمترخەمی پزیشكانو لێدانی دەرزیەكی هەڵە چاوەكانی لەدەستدا. شۆخان ئەو كچە مێرمنداڵەی خەڵكی شاری دیواندەرەیە كە 2 ساڵ لەوەپێش تووشی نەخۆشی هەڵامەت هاتبوو كە پاش بەردنی بۆ نەخۆشخانەیەك لە شاری دیواندەرە دەرزیەكی هەڵەی لێدەدرێتو دواتر بەو بۆنەوە چاوەكانی لەدەست دەدا. تا ئێستا دایكو باوكی شۆخان چەندین جار سكاڵایان دژی ئەو نەخۆشخانەو پزیشكی تایبەت بەرزكردوتەوەو …
زۆرتر بخوێنەوە »كرماشان: گوشار بە مەبەستی بە فارسی نووسینی تابلۆی دووكانەكان
بە بڕیارێكی دەزگا پەیوەندیدارەكانی كۆماری ئیسلامیی، گوشار خراوەتە سەر دووكانەكانی شاری كرماشان كە چیدی مافی ئەوەیان نیە تابلۆی دووكانەكانیان بە زمانی كوردیی بنووسرێت. هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری كرماشان بە پێی بڕیارێك گوشاریان خستوەتە سەر دووكانەكانی ئەو شارەو پێیان راگەیاندوون كە چیدی مافی ئەوەیان نیە نووسینی تابلۆی دووكانەكانیان بە زمانی كوردیی بێتو دەبێ هەموو تابلۆكان بە زمانی فارسی بنووسرێت. ئەم …
زۆرتر بخوێنەوە »هێزەكانی رژیم لە شاری سەقز ماهوارەكان دەشكێنن
بە پێی هەواڵێكە لە شاری سەقز بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، دوو رۆژ لەوەپێش هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامیی لە گەڕەكانی جووتیارانو بەردبڕانو بلواری وەحدەت دەستیانداوەتە كۆكردنەوە ماهوارەكان. بە پێی ئەم هەواڵە هێزە ئینتزامیەكان دوو رۆژ پێشتر خەڵكیان ئەو گەڕەكانەیان ئاگاداركردەتەوە كە دەبێ ماهوارەكانیان كۆبكەنەوە، بەڵام خەڵك دژكردەوەیان لە خۆیان نیشانداوە. بۆیە دوو رۆژ دواتر هێرش دەكەنە سەر چەند گەڕەكێكو …
زۆرتر بخوێنەوە »رۆژنامەی گاردیەن: موعەلیمە كوردەكەی مەریوان قارەمانێكی نەتەوەییە
رۆژنامەی ئینگلیسی گاردیەن لە راپۆرتێكی خۆیدا سەبارەت بەو موعەلیمە مەریوانیەی كە بۆ پشتگیریی لە قوتابیە نەخۆشەکەی قژی خۆی تاشیبوو نووسیویەتی، ئەم موعەلیمە مەریوانیە بەم كارەی بوەتە هێمایەكی نەتەوەیی. عەلی محەمەدیان موعلیمی كوردی شاری مەریوان پاش تاشینی قژی خۆی بۆ پشتگیریكردن لە قوتابیەكی نەخۆشی كلاسەكەی بوەتە هێمایەكی نەتەوەیی و لە ماوەی رابردوو زۆربەی راگەیاندنەکانی ناوخۆو دەرەوە بە بەربڵاوی باسیان لێکردووە. هاوكات …
زۆرتر بخوێنەوە »ژاپۆنیەكان یارمەتی گۆلی ورمێ دەدەن
جێگری كاروباری ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاند، گروپێك لە كارناسانی ژاپۆنی رۆژی شەممە 12ی رێبەندان سەردانی گۆلی ورمێ دەكەنو لەوبارەوە لێكۆلێنەوەیەك ئەنجام دەدەن. ئەو گروپە پێشتر لە چەندین چالاكی جۆراوجۆری وەك كۆنتڕۆڵكردنی قەیرانو بوومەلەرزەو بەكارهێنانی ئاو لە ئێران بەشداریان كردووە. گۆلی ورمێو ئەو گرفتانەی بۆی هاتە پێشەوە، لە ماوەی چەندن ساڵی رابردوو تا ئێستاو سەرەڕای جێگۆڕكێكردنی دوو سەرۆك كۆمار لە …
زۆرتر بخوێنەوە »عومەر ئیلخانیزادە: بۆ یەكگرتنەوەی كۆمەڵە ئەگەری زۆر بۆ ئەوە دادەنێم سەردەكەوین
بە پێی هەواڵێكە لە سایتی رەسمی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بڵاو بوەتەوە، عومەر ئیلخانیزادە سكرتێری ئەو حیزبە لە بابەت پرسی یەكگرتنەوەی دوو لایەن كۆمەڵە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەری زۆر بۆ ئەوە دادەنێم كە لەو پرۆسەدا یەكدەگرینەوە. ماوەیەكە باسی یەكگرتنەوەی دوو لایەنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانو كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە راگەیاندنەكانو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا دەبینرێتو وردە وردە باسەكانیان بە شێوەی رەسمی بڵاو دەبێتەوە. …
زۆرتر بخوێنەوە »مهریوان: گوشار بۆ سهر خوێندکاران پهرهی سهندووه
به پێی دوایین زانیارییهکان چارهنووسی دانا لهنجاوایی خوێندکاری چالاکی مهریوان نادیارهو له رۆژانی رابردوودا دهیان خوێندکاری تریش لهو شاره بانگهێشتی ئیتلاعات کراون.
زۆرتر بخوێنەوە »حدکا وهڵامی پ.ک.کی دایهوه
محهمهد نهزیف قادری ئهندامی دهفتهری سیاسیی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) له وتوێژی لهگهڵ رۆژنامهی باس چاپی ههولێر وڵامی قسهکانی موراد قهرهیلانی دایهوه که به بۆنهی 2رێبهندان ئاراستهی ئهو حزبهی کردبوو.
زۆرتر بخوێنەوە »له سلێمانی کۆنفرانسی پشتیوانی له خۆبهڕێوهبهریی رۆژاوا بهڕێوهچوو+ وێنه
دوێنێ چوارشهمه له هۆڵی هۆتێل پهرێژی سلێمانی، کۆنفرانسێک به بهشداریی 30رێکخراو له سهرتاسهری کوردستانهوه بۆ پشتیوانی له خۆبهڕێوهبهریی رۆژاوای کوردستان بهڕێوهچوو.
زۆرتر بخوێنەوە »هەوڵەكان بۆ یەكگرتنەوەی ریزەكانی كۆمەڵە چڕ دەبێتەوە
ماوەیەكە گفتوگۆی نێوان كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانو كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان دەستیپێكردووەو دوو لایەن لەسەر ئەو بڕوایەن كە پێویستیەكانی ئەمڕۆی بزوتنەوەی كوردیی لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەخوازێت كە هەوڵبدرێت بۆ یەكڕیزی نێوان ماڵی كوردو لەوانە كۆمەڵە. عەبدوڵا موهتەدی سكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی رێبەندان لە میانەی وتووێژێكدا لە كەناڵی تەلەفیزیۆنی خۆیان واتە رۆژهەڵات تی ڤی ئاماژەی …
زۆرتر بخوێنەوە »كەمترخەمی بەرپرسان ئاویەر بەرەو لەناوچوون دەبات
دارستانەكانی شاخی ئاویەر لە شاری سنە كە یەكێك لە شوێنە گرینگەكانی گەشتیاریی ناوچەكەیە بە هۆی كەمترخەمی بەرپرسان لە حاڵی لەناوچووندایەو رۆژ لەگەڵ رۆژ بەرەو دۆخێكی خراپ دەڕوات. بە وتەی هاوڵاتیەكی شاری سنە كاتێك سەردانی ئاویەر دەكەین لەگەڵ سیمایەكی نەشیاو بەرەوڕو دەبینو نەبوونی ئاوی ناو گۆلەكانو خاوێن نەكردنەوەو نەپاراستنی ئەو ژینگە بە زەقی بەرچاو دەكەوێت. هاوڵاتیانی شاری سنە چەندین جار ناڕەزایەتی …
زۆرتر بخوێنەوە »حکومهتی ههرێمی کوردستان هاوکاریی کوردانی رۆژههڵات ناکات
ناسر رهزازی هونهرمهندی رۆژههڵاتیی دانیشتووی باشووری کوردستان رایگهیاندووه حکومهتی هاوکاری پرۆژهی هونهریی ناکات.
زۆرتر بخوێنەوە »