چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

عومەر ئیلخانیزادە: بۆ یەكگرتنەوەی كۆمەڵە ئەگەری زۆر بۆ ئەوە دادەنێم سەردەكەوین

بە پێی هەواڵێكە لە سایتی رەسمی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بڵاو بوەتەوە، عومەر ئیلخانیزادە سكرتێری ئەو حیزبە لە بابەت پرسی یەكگرتنەوەی دوو لایەن كۆمەڵە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەری زۆر بۆ ئەوە دادەنێم كە لەو پرۆسەدا یەكدەگرینەوە.

ماوەیەكە باسی یەكگرتنەوەی دوو لایەنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان‌و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە راگەیاندنەكان‌و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا دەبینرێت‌و وردە وردە باسەكانیان بە شێوەی رەسمی بڵاو دەبێتەوە.

عومەر ئیلخانیزادە لە میانەی وتووێژەكەی باسی ئەوەیكردووە، كاتێك ئێمە دوو لایەن گەیشتووینەتە ئەو شوێنەی كە پێكەوە راگەیاندنی هاوبەش لە بابەت دەسپێكی پرۆسەی یەكگرتنەوەمان بدەین، جێگەی دڵخۆشیە‌و دەكرێ بڵێین لەمپەرە گرینگەكانی سەر رێگەمان وەلاناوە.
هاوكات باسی لەوە كردووە، ئێمە ساڵانێكی زۆرە لە هەوڵی ئەوەداین كە لەگەڵ لایەنی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران یەكبگرینەوە‌و لەمبارەشەوە بڕیارنامەمان هەیە.

ناوبراو لە كۆتایی وتووێژەكەیدا چاوەڕوانی ئەوەی هەیە كە كۆمەڵەیەكی گەورەی یەكگرتوو پێویستە لە داهاتوودا كاری گەورە بكات‌و وڵامی پێویستیەكانی بزوتنەوەی خەڵكی كوردستان بداتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.