سێ شه‌ممه‌ 21 ئازار 2023

کۆمەڵایەتی

گیان لە دەستدانی کرێکارێک لە شاری پاوە

گیان لە دەستدانی کرێکارێک لە شاری پاوە بە پێی ھەواڵەكان، رۆژی شەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، کرێکارێکی خەلکی ئاوایی ھەجیج سەر بە شاری پاوە بە ناسناوەی «سوھێیب رێبەری» تەمەن ٣٠ ساڵ، لە کاتی کار کردن لە شوێنی بەردشکاندنی «ورا» بە ھۆی کەوتنە نێو دەسگای بەردشکێن، دەست بە جێ گیانی لەدەستدا.  

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بە ھۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بە ھۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە پێی هەواڵەکان، رۆژی سێ شەممە ۱٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی « قوباد» خەڵکی ئاوایی «کوزران» لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود لە بەرزایی کەوتۆتە خوارە وە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەستدا.  

زۆرتر بخوێنەوە »

کشتە شدن یک زن بدست برادرانش در سنندج

کشتە شدن یک زن بدست برادرانش در سنندج بنا بە گزارشھا روز جمعه ۱۲ آذر ماه، یک زن جوان با هویت« سحر مرادی »۳۳ ساله توسط برادرهای خود، بە ظن داشتن ارتباط با شخص دیگری، در روستای باوه‌ریز (باباریز) از توابع سنندج به قتل رسید. به گفته یک منبع مطلع، نامبردە کە همسرش دو سال پیش فوت شده بود، مادر دو …

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆڵبەرێک لە قەسری شیرین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران، کوژرا

کۆڵبەرێک لە قەسری شیرین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی  ڕژیمی ئێران، کوژرا بە پێی هەواڵەکان، رۆژی هەینی ١٢ سەرماوەزی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران لە سنووری قەسری شیرین بەرانبەر بە دەستەیەک لە کۆڵبەران، کۆڵبەڕێک بە ناوسناوەی «حەبیب ڕۆستەمی»تەمەن ۳۲ ساڵ و خەڵکی شاری قەسری شیرین، فیشەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەست داوە. جێگایی …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری «دۆڵەبی»، لە لایان ھێزەکانی رژیمی ئیرانەوە

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری «دۆڵەبی»، لە لایان ھێزەکانی رژیمی ئیرانەوە بە پێی ھەواڵەكان، رۆژی پێنجشەممە ۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱٤٠٠ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران لە سنووری «دۆڵەبێی سەردەشت» بەرانبەر بە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناسناوەی « یەعقوب گلینە» خەڵکی ئاوایی گلینە سەر بە شاری سەردەشت، بە سەختی بریندار بوو. جێگای ئاماژەیە، نێوبراو بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری «قەڵادزی» …

زۆرتر بخوێنەوە »

ھێزەکانی سوپای پاسداران، دەستیان بەسەر کۆڵبەرێکی بریندار داگرت

ھێزەکانی سوپای پاسداران، دەستیان بەسەر کۆڵبەرێکی بریندار داگرت بە پێی ھەواڵەكان، رۆژی پێنجشەممە ٤ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران بەرانبەر بە کۆڵبەران، کۆڵبەڕێک بە ناسناوەی  «نیھاد محەممەدپور» خەڵکی ئاوایی «ژاراژی» تەمەن ٢٥ ساڵە،  بریندار بوو.  جێگای ئاماژەیە؛ سوپای پاسداران، دەستی بەسەر ئەو کۆڵبەرە بریندارەدا گرتووە و بە برینداری قۆڵ بەستیان کردووە و …

زۆرتر بخوێنەوە »

سه‌له‌فییه‌كان، ھێرشیان کردۆتە سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌ی له‌یلاخی شاری سنه‌

 سه‌له‌فییه‌كان، ھێرشیان کردۆتە سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌ی له‌یلاخی شاری سنه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ڕەزبەر، پاش ھێرشی سەلەفییەکان بۆ سەر  ئاوایی «ماچکه‌ی» له‌یلاخی سه‌ر به «حسێن ئاوای» شاری سنه، شەر و پێکدادان لە نێوان ھەر دوو لایان، روویدا. به‌ پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان سه‌له‌فییه‌کان و خه‌ڵکی ئاسایی ڕووی داوه و به هۆیه‌وه‌ چه‌ن که‌س بریندار بوون كه‌ بۆ …

زۆرتر بخوێنەوە »

كاسبكارێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بریندار بوو

 كاسبكارێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بریندار بوو  لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی هێزه‌کانی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ لە بازنه‌ی «جیهاد» ئه‌و شاره لە ئوتۆمبیلێک،‌ ھاووڵاتییەک بە ناسناوەی «ئەدیب ساعدپەنا» بە سه‌ختی بریندار بوو. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هاووڵاتییە بریندارە کە تەمەنی ٢٨ ساڵ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، پشتی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

زۆرتر بخوێنەوە »

کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لە دەست دا

کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لە دەست دا. ڕۆژی یەکشەممە ۱۸ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناسناوەی «ئومید شافعی» لە کاتی کار کردن لە شوێنی کارەکەی، لە بینایێک بەربووە و بە سەختی بریندار بوو.  نێوبراو پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی شاری سەقز بە هۆی زۆر بوونی برینەکانی، گیانی لە دەست دا.   

زۆرتر بخوێنەوە »

دادستان سنندج خواستار برخورد با پزشک افشا کنندەی خبر سوزاندن «فائزە اکبری» توسط پدرش شد

دادستان سنندج خواستار برخورد با پزشک افشا کنندەی خبر سوزاندن «فائزە اکبری» توسط پدرش شد روز یکشنبە ١١مھرماە سال جاری، دکتر «ایمان نوابی» جراح جوان شاغل در بیمارستان سنندج، خبر دردناک بە اتش کشیدە شدن دختری ٢٢ سالە با ھویت «فائزە اکبری» اھل روستای دولت اباد از توابع سنندج، توسط پدرش را در فضای مجازی منتشر نمود. «محمد جباری» دادستان …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی نەوسوود

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە ۵ی ڕەزبەری ساڵی ۱٤۰۰ ھەتاوی، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئاکامدا بە ھۆی ھەڵاتنی کۆڵبەران  لە ترسی تەقەی ئەو ھێزانە، دوو کۆڵبەری گەنج بە ناسناوەکانی «مەسعوود» و «سەرکەوت کەرەمی»  ھەر دووکیان خەڵکی جوانڕۆ، لە بەرزاییەکان داکەوتوون و بریندار بوون. جێگایی ئاماژەیە، ئەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی تەمەن١٠ ساڵە لە پاوە

 دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی تەمەن ١٠ ساڵە لە پاوە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کچێکی تەمەن ١٠ ساڵی خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن پیاوێکی ٤٣ ساڵە بە ناوی «نەریمان غەفووری» دەستدرێژی کراوەتە سەری. بە پێی زانیارییەکان،  ئەو کچەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەر، خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری پاوە و هاوتەمەنی کچی نەریمان بووە و بنەماڵەکانیان هاتووچۆیان …

زۆرتر بخوێنەوە »

کرێکارێکی مەهابادی بە هۆی ڕووداوی کار، گیان لەدەستدا

کرێکارێکی مەهابادی بە هۆی ڕووداوی کار،  گیان لەدەستدا  ڕۆژی یەکشەممە ۴ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی «یەعقوب پاتینی» بە ھۆی بەربوونەوە لە بینایێک  لە کاتی کار کردن دا، گیانی لە دەست دا. جێگای ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییە وەستای ئارماتوربەندی بووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاکێکى ژینگەیی لە شارى پاوە، گیانی لەدەستدا

چالاکێکى ژینگەیی لە شارى پاوە، گیانی لەدەستدا  بە پێی ھەواڵەکان، ئیمرۆ دووشەممە ٥ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، چالاکێکی ژێنگەپارێز بە ناوی «ئەمیر حاتەمى»  ئەندامى ئەنجوومەنى ژیواى پاوە، کە بە مەبەستی دوبارە چاککردنەوە و ڕێکخستنەوەى کانییەکەی بەرزاییەکانى هانەو کەریسشانى ئەو شارە چووبوون ، بە هۆى کارەساتێکەوە گیانى لەدەست دا. جێگای ئاماژەیە، دوو ئەندامى دیکەى ئەنجوومەنەکەش بریندارن.  

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ھێزەکانی رژیمی ئیران

 کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ھێزەکانی رژیمی ئیران  ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی،  هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە گومانی پێبوونی کەلوپەلی قاچاخ، تەقەیان لە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «محەممەد برووکی» تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی «جگەن» کردووە کە بوو بە ھۆی گیانی لەدەست دانی نێوبراو. هەروەھا، شەوی شەممە ٢٧ی خەرمانان، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود به پێی هەواڵەکان، ئیمرۆ دووشەممە ۲۹ی خەرمانانی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەستەیەک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناوی «بورهان یۆسفی» خەڵکی سەڵاس باوەجانی دوو فیشەک بەر ڕانی کەوتوە و بە خەستی بریندار بوە.  

زۆرتر بخوێنەوە »