پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

ھێزەکانی سوپای پاسداران، دەستیان بەسەر کۆڵبەرێکی بریندار داگرت

ھێزەکانی سوپای پاسداران، دەستیان بەسەر کۆڵبەرێکی بریندار داگرت

بە پێی ھەواڵەكان، رۆژی پێنجشەممە ٤ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران بەرانبەر بە کۆڵبەران، کۆڵبەڕێک بە ناسناوەی  «نیھاد محەممەدپور» خەڵکی ئاوایی «ژاراژی» تەمەن ٢٥ ساڵە،  بریندار بوو.

 جێگای ئاماژەیە؛ سوپای پاسداران، دەستی بەسەر ئەو کۆڵبەرە بریندارەدا گرتووە و بە برینداری قۆڵ بەستیان کردووە و بۆ نەخۆشخانە گواستوویانەتەوە.

بە پێی زانیارییەکان؛ سوپای پاسداران بە بنەماڵەی نێوبراو رایانگەیاندووە؛ ئەو کۆڵبەرە بە تاوانی شکاندنی سنوور و ھەروەھا پوڵی ئەو گووللەیەی بەر سینگی کەوتووە ، دەبێت خەسارەت بدات و تا کاتێک بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە ئەو پوڵە نەدەن، نێوبراو رزگار نابێت.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …