چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

بڕیارنامەی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەبارەت بە:

بڕیارنامەی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەبارەت بە: کێشەی ناوخۆیی و هەوڵی تێکدانی یەکریزی کۆمەڵە لە ڕۆژانی ڕابردوو کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە کۆبوونەوەی بەرینی خۆی کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی ژوئیەی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، دوای چەند سەعات قسە و باس و لێکدانەوەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی کۆدەتای ٣١ی جۆزەردان، سەبارەت بە تاقمی کۆدەتاچی و کردەوەکانیان بەو دەرئەنجامە گەییشت کە کاتی هاتووە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دۆستان لایەنگرانی کۆمەڵە لە هەندێک وردەکاری پرۆسەی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە و هەروەها ئەو ڕووداوە ئاگادار بکاتەوە. خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دۆستان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان هاوڕێیان و دڵسۆزانی کۆمەڵە و کوردستان هەمووتان دور و نزیک ئاگاداری ڕووداوە دڵتەزێنەکەی نێو کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هەن، پێوەی ماندوو بوون و خەمتان پێخواردووە. ئەو چەند ڕۆژە بۆ ئێمەش کە خوێنی دوو پێشمەرگە و دوو هاوڕێمانی تێدا ڕژا و پەڵەیەکی ناحەز خرایە سەر مێژووی کۆمەڵە، لە تاڵترین ڕۆژەکانی خەبات و ژیانی سیاسیمان بوو. وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی سەربەرزی هیوا سادقی و سامان ئیبراهیمی، پێشنیاری لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئەو ڕوداوە دزێو و نامۆیەی نێو کۆمەڵە لە لایەن لێژنەیەکی سەربەخۆوە دەکەین،و سەرنجتان بۆ ئەو خاڵانەی خوارەوە ڕادەکێشین: ١- دوای نزیکەی دوو ساڵ کاری بەردەوام، کۆبوونەوەی چڕوپڕی لێژنەی هاوبەشی دیاریکراو بۆ یەکگرتنەوەی نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەستنی کۆمەڵێک سمیناری تێروتەسەل ڕوو لە کومیتەی ناوەندی و ڕوو لە کادر و ئەندامان لەسەر هەموو لایەنی نەزەری و سیاسی و ڕێکخراوەیی کاری کۆمەڵە و پێکگەیشتنمان لەسەر گوتار و بەرنامە و سیاسەت و پێڕەوی ناوخۆ و هێنان و بردنی دەقی ڕێککەوتننامەکە، سەرئەنجام لە رۆژی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی ڕێکەوتی ١٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٢ی زاینیی دا ڕێککەوتننامەی یەکگرتنەوە لەلایەن نوێنەرانی هەردوک لا واژۆ کرا و ئەو دوو ڕێکخراوە بە فەرمی و بە یەکجاری یەکیان گرتەوە. ڕۆژی دواتر ئەو یەکگرتنەوەیە ڕاگەیەندرا و هەموانی لێ ئاگادار کرایەوە. بەم جۆرە ئاواتێکی گەورەی دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە و هەموو گەلی کوردستان هاتە دی و ئاسۆی گەشە و پێشکەوتنی کۆمەڵە لەبەر چاوی هەموان ڕوونتر بووەوە. دواتر کومیتەی ناوەندی پێشوویی هەر دوو لایەن نەما و کران بە یەک کومیتەی ناوەندیی یەکگرتوداو، هەروەها هەموو ئۆرگانە تەشکیلاتیەکان بە یەکدەنگی یەکخراونەوە: هێزی پێشمەرگە یەکیان گرتەوە و لە ژێر بەڕێوەبەرایەتییەکی یەکگرتوودا بەڕێوە چووە، بە هەمان شێوە ڕێکخستنەکانی ناوخۆش(زاگرۆس) یەکیان گرتەوە و لە ژێر مودیرییەتێکی یەکگرتوودا بەڕێوە چوون، کومیتەی دەرەوەی وڵات یەکخراونەوە، بوودجەی ماڵی و حیسابداری یەکاڵا کراوە و یەکسانکردنی مووچە و یارمەتی پێشمەرگانە بەڕێوە چووە، دەفتەری نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە سلێمانی و هەولێر، دەزگای ڕاگەیاندن، سکرتاریەت، کۆمیسیۆنی چیا، کۆمیسیۆنی ئەندامیەتی و بەگشتی هەموو ئۆرگانەکانی ورد و درشتی حیزبی یەکیان گرتەوە و بوون بە یەک. لە ئاستی سەرکردایەتیشدا، دوو کومیتەی ناوەندی حەوت مانگە یەکیان گرتبوەوە و کومیتەی ناوەندیی یەکگرتوو پلێنۆم و کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەستووە و کومیتەیەکی بەڕێوەبەری حەوت کەسیشی دیاری کردووە کە لەژێر ناوی کۆمیتەی بەڕێوەبەر حەوت مانگ پێکەوە خەریکی بەڕێوە بردنی ئەرک و کاری حیزبیی خۆی بووە. واتا، یەکگرتنەوە نەک هەر لە بوواری فەرمی و یاسایی بەڵکوو لە بواری عەمەلی و ئیجرایی و بە کردەوەش سەری گرتووە و جێبەجێ کراوە و هەموو خەڵکی کوردستان و دەرەوەشی لێ ئاگادار بووەتەوە. تەنانەت لە ئاخرین کۆبوونەوەی ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست، نوێنەرانمان وەکوو یەک شاندی یەکگرتوو ئامادە بوون و یەکگرتنەوەی کۆمەڵەیان بەو رێکخراوە جیهانییە ڕاگەیاندووە و بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییمان لێکراوە. جیا لەوەی زۆرینەی ڕەهای هەموو کادر و ئەندامانی کۆمەڵە پێی شاد بوون و کاری جیددییان بۆ کردووە، لە دەرەوەی خۆشمان، یەکگرتنەوەی کۆمەڵە بە فەرمی بە هەموو حیزبە سیاسیەکانی کوردستان ڕاگەیەندراوە و لە هەولێر و سلێمانی بۆ پیرۆزبایی کردن پێشوازی لە نوێنەرانیان کراوە. هەروەها بەڕەسمی و لەلایەن نوێنەرایەتیمانەوە هەموو ئۆرگانەکانی حکومەتی لە هەرێمی کوردستان نامەیان بۆ نێردراوە و یەکگرتنەوەیان پێڕاگەیەندراوە و هەموو ئەندامانی کومیتەی ناوەندییش موافیق بوون و تێیدا بەشدار بوون. تەنانەت لە ڕێککەوتننامەی یەکگرتنەوەدا میکانیزم و یاسا و ڕێسای پەسەند کردنی پێڕەوی ناوخۆ و بەرنامەی سیاسی و هەڵبژاردنی کومیتەی ناوەندی نوێ لە کۆنگرەی شازدەهەمی کۆمەڵە تەوافوقی گشتیی لەسەر کراوە و بەمجۆرە پرس و پرۆسەی یەکگرتنەوە لە هەموو بوارێکدا بەئەنجام گەیشتووە. ٢- دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش مانگ لە یەکگرتنەوە، بەو پرۆسەی کە بە کورتی باسمان کرد، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەبیسترا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ک.ن لەوانە دوو ئەندامی کومیتەی بەرێوەبەر کە لە پۆستی حیزبی زۆر هەستیار وەک بەرپرسی کۆمیسیۆنی نیزامی و بەرپرسی ڕێکخستنەکانی ناو کوردستان یان هەبوو، هیچکات تاقە لاپەڕەیەکیان لەسەر ناکۆکی سیاسی یان تەشکیلاتی وهەر چەشنە ناڕەزایەتییەک لە سەر پرسی یەکگرتنەوە نوسیبێ نەبوو ، بۆیە لە لایەن هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەش چەند جار بە ڕەسمی و بە قسەکردن لەگەڵیان داوایان لێکرا کە با سمیناریان بۆ بگیردرێ و ئەگەر ناڕەزایەتی و ڕەخنەیەکیان هەیە باس و دیالۆگی لێبکەین، جیا لەوە هاوڕێ عومەری ئێلخانیزادەش هەر ئەو داوایەی بۆ دیالۆگ لێ دووپات کردبوونەوە. بەڵام هەر خۆیان لە قسەی ئاشکرا بوارد و بەپێچەوانە لە شوێنە نافەرمییەکان و لە نێو تەشکیلات و ریزەکانی پێشمەرگەدا گومانیان دەخستە سەر یەکگرتنەوە. بۆیە لە ڕێکەوتی ٢٨ جۆزەردانی ١٤٠٢ بەرابەر لەگەڵ ١٨ جونی ٢٠٢٣ زایینی دانیشتنی گشتیی کومیتەی ناوەندی بە ئامادەبوون و بەشداری ئەو کەسانە گیرا و لەوێدا ئەو ڕاستیانەی سەرەوە باسی لێکرا و ڕەخنە لەو هەڵسووکەوتانەیان گیرا کە نا حیزبییە و دروستکردنی ژێربەژێری حیزبە لە ناو حیزبدا. بە پێشنیاری ئەوان ئەو بریارنامەیە کە پێشتریش ئامادەکرابوو ئەو ڕۆژە نەخرایە بەر دەنگی کومیتەی ناوەندی و بڕیار درا دانیشتنەکە دواتر درێژەی پێ بدرێت . نەک بۆ درێژەی دانیشتنەکە ڕانەوەستان و نەهاتن، سێ ڕۆژ دواتر لە سەعات سێی نیوەشەوی ڕۆژی ٢٠ لەسەر ٢١ مانگی ژوئەنی ٢٠٢٣ی زاینیی، بەرابەر لەگەڵ بەرەبەیانی ڕۆژی ٣١ جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاویی واتە ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە، بە حوکم و بریاری بەرپرسی نیزامی و بە کۆدەتایەکی پلان بۆ داڕێژراوی کار لەسەرکراو، دەوری ماڵی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە جێگری سکرتێری گشتییان دا و دەستیان کرد بە ئاژاوەگێڕی و تەقەساز کردن. ٣- هەموومان دەزانین هەر لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دا کۆمەڵە بە تایبەتی کرایە ئامانجی سەرەکی کۆماری ئیسلامی. هاوکات لە لایەن سازمانی سایبری و دەزگای پڕۆپاگاندای کۆماری ئیسلامی هێڕشی گەورە کرایە سەر کۆمەڵە ، لە لایەکیترەوە هەر بە خاو بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا، گوشار خرایە سەر دەوڵەتی عێڕاق و هەرێمی کوردستان بۆ دەرکردنی حیزبە سیاسییەکانی کوردی ئێران و چەککردنیان. هەموو حیزبەکانی کوردستانی ئێران کە لەگەڵ هەلومەرجەکە ئاشنان و یەکدەنگییان هەبوو بۆ تێپەڕاندنی ئەو گوشار و گرفتانە و پێکەوە کاری چڕوپڕیان دەکرد کە پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی بەرپەرچ بدەنەوە و لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان لە دیالۆگ دابوون، بەو ڕوداوە شۆک بوون. بۆیە دوو لایەنی سیاسی، واتە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سازمانی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران _ کۆمەڵە، دانێشتنێکیان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئێمە و لایەنی دژبەر ساز دا ولەو دانیشتنەدا لەسەر هەندێک خاڵ کە لە بەیانییەکەی ئەو دوو حیزبە سیاسیەدا هاتووە تەوافوق کرا کە بە درێژەی دیالۆگ لە نێو دوو لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێر و بە بەشداریی ئەوان، بەر بە زیانی زۆرتر بگیرێ و لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەری کێشەکان بکرێ. بۆیەش ئێمە لەبەر بەڵێنێک کە دابومان بەو حیزبە سیاسییانە لە باس کردن و هۆکارەکانی ڕووداوەکە تا ئەوڕۆ ڕاوەستاین. بەڵام لایەنی بەرانبەر هەر بایەخی بەو ڕێکەوتنەدا نەداوە و لە یەکەم ڕۆژی دانیشتنەکەدا پێشێلیان کرد. ٤- ئێمە لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە یەکگرتنەوە وەک گلێنەی چاو دەپارێزین و گومان لە یەکگرتوویی دوو لایەنی پێشودا نییە و زۆرینەی هەرە زۆری کادر و ئەندام و پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی پێشوو و هەروەها ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناوەوە، دەرەوەی وڵات و هەرێمی کوردستان و نزیکەی سەرجەم کادر و ئەندام و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ساغ و سوورن لەسەر یەکێتی و یەکریزی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دا. ڕەوتی دژ بە یەکگرتنەوە بە پێچەوانەی هەموو بەڵێن و ڕێکەوتنەکانی پێشوو و بە پێچەوانەی هەموو یاسا ناسراو و پڕەنسیپەکانی حیزبی بە کۆدەتایەکی نیزامی لە ڕۆژی ٣١ ی جۆزەرداندا و بە شێوازێکی ناحیزبی خۆیان دەرخستووە و ڕاگەیاندنیان داوە کە “کۆمەڵەی زەحمەتکێشانن”. بۆیە نە “پلێنۆم” و نە بڕیارەکانی پەسەندکراوی ئەو بەناو پلێنۆمە، بڕیاری زۆرینەی کادر و ئەندامان و نوێنەرانی هەڵبژێردراوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی پێشوو نییە، بە پێچەوانە ئەو کارەشیان بۆ تێکدانی هەوڵی ئەو دوو حیزبە سیاسیە بوو کە نێوەندگیریان دەکرد و درێژەی کۆدەتاکەیان بوو کە بەرگی سیاسییان بە بەردا کردووە. حیزب و پلێنۆم و سکرتێرو…هتد، کە بێ کۆنگرە و بە پیلان و خوڵقاندنی کارەسات و خوێن رژاندنی هاوڕێ و پێشمەرگە لە دایک بێ، لە ڕوانگەی ئێمەوە هیچ شەرعیەتێکی سیاسی و ئەخلاقی نیە و نابێ ڕێگا بدرێ ئەو شێوازە لە دروست کردنی حیزب لە بزووتنەوەی کوردستاندا جێی خۆی بکاتەوە. تاقمێک کە لە چەند مانگ پێشەوە کەڵکیان لە بەرپرسایەتیە باڵا حیزبیەکانیان وەرگرتووە وبە ناجوامێرانەترین شێوە دەسەڵاتیان بەکار هێناوە و ژێر بە ژێر پلانی کۆدەتایان لە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەدا دارشتووە، و تەنها لای نەیارانی سوێند خواردووی بزووتنەوەی کوردستان و کۆمەڵەوە چەپڵەیان بۆ لێدەدرێ، نابێت ڕووپۆشی سیاسی و حیزبی بە کارە قێزەونەکانیان دابکەن و بە کۆمەڵێک درووشمی بێ ناوەرۆک لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆڵ بکەنە چاوی کۆمەڵانی خەڵک و لایەنگرانی کۆمەڵەوە. ئەو کردەوەیە و کردەوەکانی پێشتر و دواتر کە بە دژی نەیارانی ناسراوی کۆماری ئیسلامی ئەنجام دران، لە ڕوانگەی ئێمەوە ئامانجدار و بۆ یەک مەبەستی دیارکراو بوون. خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لایەنە سیاسیەکان و هاوپەیمانان دەزانین گرفتی سیاسی جیددی هاتۆتە سەر ڕێگامان، دەزانین ئێوەش پێوەی ماندوون و نیگەرانن، ڕاستە کۆمەڵە ئێستا لە پێشەوەی پەلامارە بۆ وەدیهاتنی ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی. بەڵام جەخت دەکەینەوە لەگەڵ سەختی ئەو ڕۆژانە، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە یەکگرتوویی دژ بە نیازە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی دەوەستێ، و وەک هەموو مانگان و ساڵانی پێشوو هەوڵی یەکگرتوویی دەدات. دڵنیاین ئەو دۆخەش تێپەڕ دەکرێ و شۆڕشی کوردستان وحیزبە سیاسییەکانی یەکگرتوتر لە جارانیش لەو هەلومەرجە گوزەر دەکەن. بەڵێ بۆ یەکگرتوویی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ٩ی ژووئیەی ٢٠٢٣ی زاینیی ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی

User Rating: Be the first one !

بڕیارنامەی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەبارەت بە:

بڕیارنامەی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەبارەت بە:

بڕیارنامەی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەبارەت بە:

کێشەی ناوخۆیی و هەوڵی تێکدانی یەکریزی کۆمەڵە لە ڕۆژانی ڕابردوو

کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە کۆبوونەوەی بەرینی خۆی کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی ژوئیەی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، دوای چەند سەعات قسە و باس و لێکدانەوەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی کۆدەتای ٣١ی جۆزەردان، سەبارەت بە تاقمی کۆدەتاچی و کردەوەکانیان بەو دەرئەنجامە گەییشت کە کاتی هاتووە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دۆستان لایەنگرانی کۆمەڵە لە هەندێک وردەکاری پرۆسەی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە و هەروەها ئەو ڕووداوە ئاگادار بکاتەوە.

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

دۆستان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان

هاوڕێیان و دڵسۆزانی کۆمەڵە و کوردستان

هەمووتان دور و نزیک ئاگاداری ڕووداوە دڵتەزێنەکەی نێو کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هەن، پێوەی ماندوو بوون و خەمتان پێخواردووە. ئەو چەند ڕۆژە بۆ ئێمەش کە خوێنی دوو پێشمەرگە و دوو هاوڕێمانی تێدا ڕژا و پەڵەیەکی ناحەز خرایە سەر مێژووی کۆمەڵە، لە تاڵترین ڕۆژەکانی خەبات و ژیانی سیاسیمان بوو. وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی سەربەرزی هیوا سادقی و سامان ئیبراهیمی، پێشنیاری لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئەو ڕوداوە دزێو و نامۆیەی نێو کۆمەڵە لە لایەن لێژنەیەکی سەربەخۆوە دەکەین،و سەرنجتان بۆ ئەو خاڵانەی خوارەوە ڕادەکێشین:

١- دوای نزیکەی دوو ساڵ کاری بەردەوام، کۆبوونەوەی چڕوپڕی لێژنەی هاوبەشی دیاریکراو بۆ یەکگرتنەوەی نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەستنی کۆمەڵێک سمیناری تێروتەسەل ڕوو لە کومیتەی ناوەندی و ڕوو لە کادر و ئەندامان لەسەر هەموو لایەنی نەزەری و سیاسی و ڕێکخراوەیی کاری کۆمەڵە و پێکگەیشتنمان لەسەر گوتار و بەرنامە و سیاسەت و پێڕەوی ناوخۆ و هێنان و بردنی دەقی ڕێککەوتننامەکە، سەرئەنجام لە رۆژی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی ڕێکەوتی ١٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٢ی زاینیی دا ڕێککەوتننامەی یەکگرتنەوە لەلایەن نوێنەرانی هەردوک لا واژۆ کرا و ئەو دوو ڕێکخراوە بە فەرمی و بە یەکجاری یەکیان گرتەوە. ڕۆژی دواتر ئەو یەکگرتنەوەیە ڕاگەیەندرا و هەموانی لێ ئاگادار کرایەوە. بەم جۆرە ئاواتێکی گەورەی دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە و هەموو گەلی کوردستان هاتە دی و ئاسۆی گەشە و پێشکەوتنی کۆمەڵە لەبەر چاوی هەموان ڕوونتر بووەوە.

دواتر کومیتەی ناوەندی پێشوویی هەر دوو لایەن نەما و کران بە یەک کومیتەی ناوەندیی یەکگرتوداو، هەروەها هەموو ئۆرگانە تەشکیلاتیەکان بە یەکدەنگی یەکخراونەوە: هێزی پێشمەرگە یەکیان گرتەوە و لە ژێر بەڕێوەبەرایەتییەکی یەکگرتوودا بەڕێوە چووە، بە هەمان شێوە ڕێکخستنەکانی ناوخۆش(زاگرۆس) یەکیان گرتەوە و لە ژێر مودیرییەتێکی یەکگرتوودا بەڕێوە چوون، کومیتەی دەرەوەی وڵات یەکخراونەوە، بوودجەی ماڵی و حیسابداری یەکاڵا کراوە و یەکسانکردنی مووچە و یارمەتی پێشمەرگانە بەڕێوە چووە، دەفتەری نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە سلێمانی و هەولێر، دەزگای ڕاگەیاندن، سکرتاریەت، کۆمیسیۆنی چیا، کۆمیسیۆنی ئەندامیەتی و بەگشتی هەموو ئۆرگانەکانی ورد و درشتی حیزبی یەکیان گرتەوە و بوون بە یەک.

لە ئاستی سەرکردایەتیشدا، دوو کومیتەی ناوەندی حەوت مانگە یەکیان گرتبوەوە و کومیتەی ناوەندیی یەکگرتوو پلێنۆم و کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەستووە و کومیتەیەکی بەڕێوەبەری حەوت کەسیشی دیاری کردووە کە لەژێر ناوی کۆمیتەی بەڕێوەبەر حەوت مانگ پێکەوە خەریکی بەڕێوە بردنی ئەرک و کاری حیزبیی خۆی بووە. واتا، یەکگرتنەوە نەک هەر لە بوواری فەرمی و یاسایی بەڵکوو لە بواری عەمەلی و ئیجرایی و بە کردەوەش سەری گرتووە و جێبەجێ کراوە و هەموو خەڵکی کوردستان و دەرەوەشی لێ ئاگادار بووەتەوە. تەنانەت لە ئاخرین کۆبوونەوەی ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست، نوێنەرانمان وەکوو یەک شاندی یەکگرتوو ئامادە بوون و یەکگرتنەوەی کۆمەڵەیان بەو رێکخراوە جیهانییە ڕاگەیاندووە و بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییمان لێکراوە.

جیا لەوەی زۆرینەی ڕەهای هەموو کادر و ئەندامانی کۆمەڵە پێی شاد بوون و کاری جیددییان بۆ کردووە، لە دەرەوەی خۆشمان، یەکگرتنەوەی کۆمەڵە بە فەرمی بە هەموو حیزبە سیاسیەکانی کوردستان ڕاگەیەندراوە و لە هەولێر و سلێمانی بۆ پیرۆزبایی کردن پێشوازی لە نوێنەرانیان کراوە. هەروەها بەڕەسمی و لەلایەن نوێنەرایەتیمانەوە هەموو ئۆرگانەکانی حکومەتی لە هەرێمی کوردستان نامەیان بۆ نێردراوە و یەکگرتنەوەیان پێڕاگەیەندراوە و هەموو ئەندامانی کومیتەی ناوەندییش موافیق بوون و تێیدا بەشدار بوون.

تەنانەت لە ڕێککەوتننامەی یەکگرتنەوەدا میکانیزم و یاسا و ڕێسای پەسەند کردنی پێڕەوی ناوخۆ و بەرنامەی سیاسی و هەڵبژاردنی کومیتەی ناوەندی نوێ لە کۆنگرەی شازدەهەمی کۆمەڵە تەوافوقی گشتیی لەسەر کراوە و بەمجۆرە پرس و پرۆسەی یەکگرتنەوە لە هەموو بوارێکدا بەئەنجام گەیشتووە.

٢- دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش مانگ لە یەکگرتنەوە، بەو پرۆسەی کە بە کورتی باسمان کرد، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەبیسترا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ک.ن لەوانە دوو ئەندامی کومیتەی بەرێوەبەر کە لە پۆستی حیزبی زۆر هەستیار وەک بەرپرسی کۆمیسیۆنی نیزامی و بەرپرسی ڕێکخستنەکانی ناو کوردستان یان هەبوو، هیچکات تاقە لاپەڕەیەکیان لەسەر ناکۆکی سیاسی یان تەشکیلاتی وهەر چەشنە ناڕەزایەتییەک لە سەر پرسی یەکگرتنەوە نوسیبێ نەبوو ، بۆیە لە لایەن هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەش چەند جار بە ڕەسمی و بە قسەکردن لەگەڵیان داوایان لێکرا کە با سمیناریان بۆ بگیردرێ و ئەگەر ناڕەزایەتی و ڕەخنەیەکیان هەیە باس و دیالۆگی لێبکەین، جیا لەوە هاوڕێ عومەری ئێلخانیزادەش هەر ئەو داوایەی بۆ دیالۆگ لێ دووپات کردبوونەوە. بەڵام هەر خۆیان لە قسەی ئاشکرا بوارد و بەپێچەوانە لە شوێنە نافەرمییەکان و لە نێو تەشکیلات و ریزەکانی پێشمەرگەدا گومانیان دەخستە سەر یەکگرتنەوە. بۆیە لە ڕێکەوتی ٢٨ جۆزەردانی ١٤٠٢ بەرابەر لەگەڵ ١٨ جونی ٢٠٢٣ زایینی دانیشتنی گشتیی کومیتەی ناوەندی بە ئامادەبوون و بەشداری ئەو کەسانە گیرا و لەوێدا ئەو ڕاستیانەی سەرەوە باسی لێکرا و ڕەخنە لەو هەڵسووکەوتانەیان گیرا کە نا حیزبییە و دروستکردنی ژێربەژێری حیزبە لە ناو حیزبدا.

بە پێشنیاری ئەوان ئەو بریارنامەیە کە پێشتریش ئامادەکرابوو ئەو ڕۆژە نەخرایە بەر دەنگی کومیتەی ناوەندی و بڕیار درا دانیشتنەکە دواتر درێژەی پێ بدرێت . نەک بۆ درێژەی دانیشتنەکە ڕانەوەستان و نەهاتن، سێ ڕۆژ دواتر لە سەعات سێی نیوەشەوی ڕۆژی ٢٠ لەسەر ٢١ مانگی ژوئەنی ٢٠٢٣ی زاینیی، بەرابەر لەگەڵ بەرەبەیانی ڕۆژی ٣١ جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاویی واتە ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە، بە حوکم و بریاری بەرپرسی نیزامی و بە کۆدەتایەکی پلان بۆ داڕێژراوی کار لەسەرکراو، دەوری ماڵی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە جێگری سکرتێری گشتییان دا و دەستیان کرد بە ئاژاوەگێڕی و تەقەساز کردن.

٣- هەموومان دەزانین هەر لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دا کۆمەڵە بە تایبەتی کرایە ئامانجی سەرەکی کۆماری ئیسلامی. هاوکات لە لایەن سازمانی سایبری و دەزگای پڕۆپاگاندای کۆماری ئیسلامی هێڕشی گەورە کرایە سەر کۆمەڵە ، لە لایەکیترەوە هەر بە خاو بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا، گوشار خرایە سەر دەوڵەتی عێڕاق و هەرێمی کوردستان بۆ دەرکردنی حیزبە سیاسییەکانی کوردی ئێران و چەککردنیان. هەموو حیزبەکانی کوردستانی ئێران کە لەگەڵ هەلومەرجەکە ئاشنان و یەکدەنگییان هەبوو بۆ تێپەڕاندنی ئەو گوشار و گرفتانە و پێکەوە کاری چڕوپڕیان دەکرد کە پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی بەرپەرچ بدەنەوە و لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان لە دیالۆگ دابوون، بەو ڕوداوە شۆک بوون.

بۆیە دوو لایەنی سیاسی، واتە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سازمانی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران _ کۆمەڵە، دانێشتنێکیان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئێمە و لایەنی دژبەر ساز دا ولەو دانیشتنەدا لەسەر هەندێک خاڵ کە لە بەیانییەکەی ئەو دوو حیزبە سیاسیەدا هاتووە تەوافوق کرا کە بە درێژەی دیالۆگ لە نێو دوو لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێر و بە بەشداریی ئەوان، بەر بە زیانی زۆرتر بگیرێ و لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەری کێشەکان بکرێ. بۆیەش ئێمە لەبەر بەڵێنێک کە دابومان بەو حیزبە سیاسییانە لە باس کردن و هۆکارەکانی ڕووداوەکە تا ئەوڕۆ ڕاوەستاین. بەڵام لایەنی بەرانبەر هەر بایەخی بەو ڕێکەوتنەدا نەداوە و لە یەکەم ڕۆژی دانیشتنەکەدا پێشێلیان کرد.

٤- ئێمە لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە یەکگرتنەوە وەک گلێنەی چاو دەپارێزین و گومان لە یەکگرتوویی دوو لایەنی پێشودا نییە و زۆرینەی هەرە زۆری کادر و ئەندام و پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی پێشوو و هەروەها ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناوەوە، دەرەوەی وڵات و هەرێمی کوردستان و نزیکەی سەرجەم کادر و ئەندام و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ساغ و سوورن لەسەر یەکێتی و یەکریزی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دا.

ڕەوتی دژ بە یەکگرتنەوە بە پێچەوانەی هەموو بەڵێن و ڕێکەوتنەکانی پێشوو و بە پێچەوانەی هەموو یاسا ناسراو و پڕەنسیپەکانی حیزبی بە کۆدەتایەکی نیزامی لە ڕۆژی ٣١ ی جۆزەرداندا و بە شێوازێکی ناحیزبی خۆیان دەرخستووە و ڕاگەیاندنیان داوە کە “کۆمەڵەی زەحمەتکێشانن”. بۆیە نە “پلێنۆم” و نە بڕیارەکانی پەسەندکراوی ئەو بەناو پلێنۆمە، بڕیاری زۆرینەی کادر و ئەندامان و نوێنەرانی هەڵبژێردراوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی پێشوو نییە، بە پێچەوانە ئەو کارەشیان بۆ تێکدانی هەوڵی ئەو دوو حیزبە سیاسیە بوو کە نێوەندگیریان دەکرد و درێژەی کۆدەتاکەیان بوو کە بەرگی سیاسییان بە بەردا کردووە.

حیزب و پلێنۆم و سکرتێرو…هتد، کە بێ کۆنگرە و بە پیلان و خوڵقاندنی کارەسات و خوێن رژاندنی هاوڕێ و پێشمەرگە لە دایک بێ، لە ڕوانگەی ئێمەوە هیچ شەرعیەتێکی سیاسی و ئەخلاقی نیە و نابێ ڕێگا بدرێ ئەو شێوازە لە دروست کردنی حیزب لە بزووتنەوەی کوردستاندا جێی خۆی بکاتەوە.

تاقمێک کە لە چەند مانگ پێشەوە کەڵکیان لە بەرپرسایەتیە باڵا حیزبیەکانیان وەرگرتووە وبە ناجوامێرانەترین شێوە دەسەڵاتیان بەکار هێناوە و ژێر بە ژێر پلانی کۆدەتایان لە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەدا دارشتووە، و تەنها لای نەیارانی سوێند خواردووی بزووتنەوەی کوردستان و کۆمەڵەوە چەپڵەیان بۆ لێدەدرێ، نابێت ڕووپۆشی سیاسی و حیزبی بە کارە قێزەونەکانیان دابکەن و بە کۆمەڵێک درووشمی بێ ناوەرۆک لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆڵ بکەنە چاوی کۆمەڵانی خەڵک و لایەنگرانی کۆمەڵەوە. ئەو کردەوەیە و کردەوەکانی پێشتر و دواتر کە بە دژی نەیارانی ناسراوی کۆماری ئیسلامی ئەنجام دران، لە ڕوانگەی ئێمەوە ئامانجدار و بۆ یەک مەبەستی دیارکراو بوون.

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

لایەنە سیاسیەکان و هاوپەیمانان

دەزانین گرفتی سیاسی جیددی هاتۆتە سەر ڕێگامان، دەزانین ئێوەش پێوەی ماندوون و نیگەرانن، ڕاستە کۆمەڵە ئێستا لە پێشەوەی پەلامارە بۆ وەدیهاتنی ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی. بەڵام جەخت دەکەینەوە لەگەڵ سەختی ئەو ڕۆژانە، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە یەکگرتوویی دژ بە نیازە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی دەوەستێ، و وەک هەموو مانگان و ساڵانی پێشوو هەوڵی یەکگرتوویی دەدات. دڵنیاین ئەو دۆخەش تێپەڕ دەکرێ و شۆڕشی کوردستان وحیزبە سیاسییەکانی یەکگرتوتر لە جارانیش لەو هەلومەرجە گوزەر دەکەن.

بەڵێ بۆ یەکگرتوویی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

٩ی ژووئیەی ٢٠٢٣ی زاینیی

١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …