دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

سه‌له‌فییه‌كان، ھێرشیان کردۆتە سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌ی له‌یلاخی شاری سنه‌

 سه‌له‌فییه‌كان، ھێرشیان کردۆتە سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌ی له‌یلاخی شاری سنه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ڕەزبەر، پاش ھێرشی سەلەفییەکان بۆ سەر  ئاوایی «ماچکه‌ی» له‌یلاخی سه‌ر به «حسێن ئاوای» شاری سنه، شەر و پێکدادان لە نێوان ھەر دوو لایان، روویدا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان سه‌له‌فییه‌کان و خه‌ڵکی ئاسایی ڕووی داوه و به هۆیه‌وه‌ چه‌ن که‌س بریندار بوون كه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانەی شاری سنه كران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕژیمی كۆماری ئئیسلامی پاڵپشتی ئه‌و گرووپه‌ توندڕه‌وه‌ مه‌زهه‌بیانه‌ ده‌كات و به‌ تایبه‌ت له‌ دوای به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی «ڕه‌ئیسی» وه‌كوو سه‌رۆك كۆمار هێرشی ئه‌و گرووپه‌ كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو بووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …