چوار كۆڵبەری كورد لەناوچە سنورییەكانی رۆژهەڵاتو باكوری كوردستان بەهۆی هەرەسی بەفر گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێكی كوردپا، ئەم كۆڵبەرانە بەناوەكانی فاخیر شینۆدووكانە، كوڕی ئەحمەد و خەڵكی گوندی گێسیان، شاكر شینۆدووكانە كوڕی ئەحمەد خەڵكی گوندی گێسیان، ئادەم گردیپوور كوڕی مستەفا و خەڵكی گوندی شێخزەرد و خەبات كوڕی مووسا و خەڵكی گوندی دزە”ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ راگەیاندراوە.
ئەو چوار ئەو كۆڵبەرە رۆژی هەینی رێكەوتی ١١ی رێبەندان بە مەبەستی كۆڵبەری كردن روویان لە گوندی گەلێشەی وڵاتی توركیا كردبوو.
بەهۆی نەبوونی پیشەیەكی شیاو و هەبوونی كێشەی ماڵیی، دانیشتوانی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان بە مەبەستی دابین كردنی بژیوی ژیانیان روویان لە كۆڵبەری كردووە و لەو پێوەندییەدا رۆژانە شایەتی كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانین.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …