دارستانەكانی شاخی ئاویەر لە شاری سنە كە یەكێك لە شوێنە گرینگەكانی گەشتیاریی ناوچەكەیە بە هۆی كەمترخەمی بەرپرسان لە حاڵی لەناوچووندایەو رۆژ لەگەڵ رۆژ بەرەو دۆخێكی خراپ دەڕوات.
بە وتەی هاوڵاتیەكی شاری سنە كاتێك سەردانی ئاویەر دەكەین لەگەڵ سیمایەكی نەشیاو بەرەوڕو دەبینو نەبوونی ئاوی ناو گۆلەكانو خاوێن نەكردنەوەو نەپاراستنی ئەو ژینگە بە زەقی بەرچاو دەكەوێت.
هاوڵاتیانی شاری سنە چەندین جار ناڕەزایەتی خۆیان لەمبارەوە دەربڕیوەو بەردەوام خوازیاری ئەوە بوون كە ئاویەر پێویستی بە پێڕاگەیشتنو ئاوەدانكردنەوەو دابینكردنی پێداویستی لەوانە، ئاوی خاوێنی خواردنەوەو شوێنی بێهداشتیە. ئەم كەمترخەمیەی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی لە كاتێكدایە كە بە پێی توێژینەوەیەك، 9 هەزار هێكتار زەوی لە دەوروبەری شاخی ئاویەر بوونی هەیە كە دەكرێ بۆ پێكهێنانی ناوچەیەكی تایبەت بە گەشتیاریی كەڵكی لێوەربگیردرێت.
پاركو دارستانەكانی ئاویەر كە لە داوێنی شاخێك هەر بەو ناوە هەڵكەوتووە وەكوو هێمایەك بۆ كوردستانو شاری سنە پێناسەكراوە، كە بوەتە شوێنێكی تایبەت بە گەشتیارانو خەڵكی ئەو شارە.