شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

کوردستان

هاوپۆلیەكانی ماهان: ئێمە هەموومان پێکەوەین

هاوپۆلەكانی ماهان رەحیمی ئەو قوتابیە كوردەی خەڵكی شاری مەریوان كە لە ئەنجامی نەخۆشیەك سەرجەم مووی سەرو برۆكانی رژا، سەرجەم مووی سەری خۆیان تاشی. ئەم كردەوەی هاوپۆلەكانی ماهان لە كاتێكدا ئەنجامدرا كە محەمەد عەلی محەمەدیان هوشداری ئەوەی دابوو كە ئەم كارەیان لە وەرزی سەرما منداڵەكان تووشی نەخۆشی دەكات‌و پێویستە ئەنجام نەدرێت. محەمەد عەلی محەمەدیان مامۆستای ئەو قوتابخانە لە هەوڵێكی بێ وێنە‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

حه‌وته‌مین ساڵیادی گیرانی عه‌دنان‌و چه‌ند دێڕێک له له‌یلا حه‌سه‌نپووری خوشکیه‌وه

لە حەوتەمین ساڵرۆژی دەسبەسەر بوونتا چرکە بە چرکەی ٧ساڵی رابردووم دێتەوە پێش چاو و لە مێشکمدا هەموو رۆژە رەشەکان دووبارە دەبنەوە… ئەو سات و چرکە ناخۆشانەی ٧ساڵی رابردووم هەرگیز لە یاد ناچێت… نەفرەت لەوانەی ئێمەیان لە یەک دوور خستەوە… نەفرەت لە زاڵم‌و‌ لە هەرچی رۆژی ڕەشە… ئاخرین دیدارمان بۆ چرکەیەکیش لە پێش چاوم نەسراوەتەوە‌و خولیای ساتێکی دووبارەی دیدارت مەراقێکی هەرە …

زۆرتر بخوێنەوە »

تەقینەوەی مین لە بانە دوو كۆڵبەری كردە قوربانیی

لە خاڵی سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە دوو كۆڵبەری كورد بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی برینداربوون. بە پێی هەواڵی ناوەندی هەواڵنێریی كوردپا كاتژمێر 9ی شەوی چوارشەممە 2ی رێبەندان بە هۆی تەقینەوەی مینێكی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ئێران‌و عێراق دوو كۆڵبەر بە توندی بریندار بوون‌و بەشێك لە ئەندامانی جەستەیان لەدەستدا. یەكێك لە قوربانیانی ئەم تەقینەوە لاوێكی تەمەن 19 ساڵ بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژرانی 37 كۆڵبەری كورد لە ساڵی رابردوو

بە پێی ئامارەكان لە ماوەی ساڵی رابردوو واتە 2013ی زایینی لە ئاكامی تەقەی هێزە ئینتزامی‌و چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی بەرانبەر كۆڵبەرانی كورد لە سەر سنوورەكان، 37 كۆڵبەر گیانیان لە دەستداوە‌و 56 كۆڵبەری دیكەش برینداربوون. هاوكات شەوی چوارشەممەی رابردوو كۆمەڵێك لە كۆڵبەرانی كورد لە ناوچەی ئالانی سەردەشت كەوتنە بۆسەی هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیی‌و پاش تەقەكردن كەسێك گیانی لەدەستدا‌و یەك كەسی دیكەش برینداربوون. …

زۆرتر بخوێنەوە »

گەنجێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە سوریە كوژرا

گەنجێكی سەر بە رێكخراوە توندڕەوە ئیسلامیەكانی سەلەفی، لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە ئاكامی تێكهەڵچوونێكی نێوان گروپە چەكدارە ئیسلامیەكان لە سوریە كوژرا. ئەو لاوە ناوی عەلی كەرەمی كوڕی حەسەن خەڵكی ناوچەی سەرپێڵی زەهاو لە رۆژهەڵاتی كوردستانە كە بە مەبەستی جیهادكردن رووی لە سوریە كردبوو كە بەوشێوە لە نێو گروپە چەكدارە ئیسلامیەكان ‌و پاش رووبەڕووبوونەوەیەك كوژرا. شایانی باسە، لە ماوەی ساڵانی رابردوو كۆمەڵێكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاڵمان مەلا كرێكار تاوانبار دەكات

دەوڵەتی ئاڵمان نامەیەكی ئاراستەی وڵاتی نۆروێژ كردووە‌و تێیدا داوای رادەستكردنی مەلا كرێكاری كردووە‌و رایگەیاندووە، ناوبراو رێكخراوێكی جیهادی بە ناوی رەوت لە ئاڵمان پێكهێناوە. خالید رەنجدەر برای مەلا كرێكار ئەمیری پێشووی گروپی چەكداری ئەنسارولئیسلام ئاماژەی بەوەدا، ساڵی رابردوو وڵاتی ئاڵمان داوای لە نۆروێژ كردبوو كە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە‌و دادگاییكردن مەلا كرێكار رادەستی ئەو وڵاتە بكات، بەڵام وڵاتی نۆروێژ داوای لە ئاڵمان …

زۆرتر بخوێنەوە »

بەرزبوونەوەی ئاماری خۆكوژی لە رۆژهەڵاتی كوردستان

بە پێی ئەو راپۆرتانی كە لە ئاژانسەكانی ناوخۆی ئێران بڵاو بوەتەوە، لە سەرەتای مانگی خاكەلێوەی ساڵی رابردوو تا ئێستا 72 هاوڵاتی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە كە 41 كەسیان ژن‌و 31ی دیكەشیان پیاوبوون. ئەمە لە حاڵێكدایە كە لە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ئەم رێژەیە زیادی كردووە، بە هۆی ئەوەی ساڵی 2012 لە رۆژهەڵاتی كوردستان 27 كەس …

زۆرتر بخوێنەوە »

لە قوتابخانەكانی سەقز گوشاری ئابووری دەخرێتە سەر قوتابیان

ناوەندی وەزارەتی پەروەردە لە شاری سەقز بە شێوەیەكی سیستماتیك‌و لە رێگەی بەرپرسانی خۆیەوە، گوشاری ئابووری دەخەنە سەر قوتابیان و هەر دوو مانگ جارێك داوای یارمەتی پووڵی لە بنەماڵەكانیان دەكەن. باوكی قوتابیەك لە شاری سەقز رایگەیاند، پاش سەردانم بۆ قوتابخانەی ( ر ) ناڕەزایەتی خۆم بەرانبەر بەرپرسانی قوتابخانە دەربڕیوە‌و پێیانم وتووە كە من‌و زۆربەی ئێمە كرێكارین‌و لەم دۆخەی ئێستادا داواكردنی پووڵ‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

بانگه‌شه‌ی ناردنی لاوانی کورد بۆ سوریه گه‌یشته رۆژهه‌ڵات

به پێی هه‌‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس‌پۆست، سپای پاسداران له ناوچه‌ی دیوانده‌ره بانگه‌شه‌ بۆ ناردنی لاوان ده‌کات بۆ سوریه. به پێی ئه‌و راپۆرته ماوه‌یه‌که به‌رپرسێکی سپای پاسداران داوا له‌ لاوان‌و دانیشتوانی گوندێکی ناوچه‌ ی دیوانده‌ره‌ ده‌کات بۆ رۆشتن بۆ سوریه‌‌و به‌شداریکردن له شه‌ڕی ئه‌و وڵاته له پاڵ هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د. راپۆرته‌که ئاماژه‌ی به ناوی که‌سه‌که‌ کردووه‌و رایگه‌یاندووه: ‘عه‌لی بامنشین ناسراو به‌ …

زۆرتر بخوێنەوە »

بەڕێوەچوونی سمینارێك سەبارەت بە بەرەی كوردستانی لە رۆژهەڵاتی كوردستان

رۆژی هەینی 10ی مانگی ژانویەی 2014ی زایینی بەرانبەر بە 20ی مانگی بەفرانباری ساڵی 1392ی هەتاویی كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لە هۆتێل چوارچرای شاری هەولێر سمینارێك لە لایەن رێكخراوی ئاشتی بۆ دێمۆكراسی بەڕێوەچوو. لەو كۆبوونەوەیەدا كۆمەڵێك لە مامۆستایان، كەسایەتی و ئەندامی چەند رێكخراوێكی مەدەنی و چەند رۆژنامەوانێكی سەربەخۆش بەشدارییان كرد. سەرەتای كۆبوونەوەكە بە سرودێك دەستی پێكرد و پاشان بۆ رێزگرتن لە یادی …

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگرتنی کارمه‌ندانی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی سنه

به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه نزیکه‌ی 40که‌س له کارمه‌ندانی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی سنه له به‌رده‌م ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌دا مانیان گرت. به‌پێی ئه‌و راپۆرته کارمه‌ندانی مانگرتوو ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو زه‌وی بناسازییان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام دوای چه‌ندساڵ‌و دوای گه‌رانه‌وه‌ی تاپۆی زه‌وییه‌کان هیچ زه‌وییه‌کیان وه‌رنه‌گرتووه. وێنه: ئه‌رشیڤ

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگێکی سوور به ئاڵای هه‌رێمی کوردستان زیادکرا

له ساڵیادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا، شێوازێکی نوێ له ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له شارو شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه. له شێوازی نوێی ئاڵای هه‌رێمی کوردستاندا مانگێکی سوور خراوه‌‌ته ناو خۆره‌که‌و کۆمه‌ڵێک نووسراوه‌ به زمانی عه‌ره‌بی تایبه‌ت به یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به ئاڵاکه زیاد کراوه. ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه لایه‌نێکی تایبه‌ت له پشتی نه‌خشه‌ی نوێی ئاڵای هه‌رێمی کوردستانه‌وه بێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو …

زۆرتر بخوێنەوە »

لەهێرشی هێزەكانی رژیم لەناوچەی پاوە 2 هاوڵاتی بریندار بوون

لەهێرشێكی هاوبەشی هێزەكانی سوپای پاسداران‌و هێزی ئینیتزامی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر شارۆچكەی “سەریاس” سەر بە شاری پاوە، دوو هاوڵاتی برینداربوون‌و ژمارەیەكیش دەستگیركران.

زۆرتر بخوێنەوە »

شه‌ڕی ئه‌نبار ڕووه‌و کوردستان هه‌ڵکشا

نائارامییه‌کان له پارێزگای ئه‌نبار ئه‌مشه‌ویش به‌رده‌وام بوو هه‌واڵنێرییه‌کان باسیان له درێژه‌ی تێکهه‌ڵچوونی نێوان داعش‌و هۆزه سونییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی عێراقیان کرد. ده‌وترێت داعش له‌گه‌ڵ باڵگرتنی به‌سه‌ر پارێزگای ئه‌نباردا ترسێکی زۆری له ناو خه‌ڵکدا بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و به هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ئاواره‌ی پارێزگاکانی کوردستان بوون. له‌و پێوه‌ندییه‌دا چالاکانی مافی مرۆڤ له سوریه رایانگه‌یاندووه دوێنێ سێشه‌مه داعش ده‌یان رۆژنامه‌نووس‌وو چالاکی سیاسی له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک …

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ خۆیان کوشت

كەمێك پێش ئێستا كچ‌و كوڕێكی پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە مقەڕی ئەو حیزبە لەسلێمانی بە فیشەك خۆیان كوشت. سەرچاوەیەك لە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بە سپی نیوزی راگەیاند سەرەتای ئەمشەو دووشەممە، لە مقەڕی پەیوەندییەكانی ئەو حیزبە لە شاری سلێمانی كوڕ‌و كچێكی گەنج بەناوەكانی “ئەحمەد. ب”‌و “شادی. ت” كە پێشمەرگەی كۆمەڵە بوون تەقەیان لەخۆیان كرد‌و كۆتاییان بوە ژیانی …

زۆرتر بخوێنەوە »