مانگێکی سوور به ئاڵای هه‌رێمی کوردستان زیادکرا

له ساڵیادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا، شێوازێکی نوێ له ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له شارو شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه. له شێوازی نوێی ئاڵای هه‌رێمی کوردستاندا مانگێکی سوور خراوه‌‌ته ناو خۆره‌که‌و کۆمه‌ڵێک نووسراوه‌ به زمانی عه‌ره‌بی تایبه‌ت به یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به ئاڵاکه زیاد کراوه.

ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه لایه‌نێکی تایبه‌ت له پشتی نه‌خشه‌ی نوێی ئاڵای هه‌رێمی کوردستانه‌وه بێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له دووکان‌و بازاڕی هه‌ولێر‌و سلێمانی بڵاو بووه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌ک له ئۆتۆمبێله‌کان ئه‌و ئاڵاو هێماگه‌له‌یان هه‌ڵواسیوه.

جگه له بۆچوونی سه‌له‌فییه‌‌ت که ئاهه‌نگی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به حه‌رام ده‌‌زانێت، ساڵانه موسڵمانه‌کان به شێوازی جۆراوجۆر یادی له‌دایکبوون پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه‌. به شێوه‌ی کۆنی، له کوردستاندا ئه‌و یاده له چوارچێوه‌ی رێوڕه‌سمی ‘مه‌‌ولویی’دا کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به تازه‌یی ئیسلامییه‌کان له کوردستان بۆنه ئایینییه‌کانیان تێکه‌ڵ به هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کردووه.

وێنه: دیواری مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، وه‌زیری ئه‌وقافی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.