شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

بانگه‌شه‌ی ناردنی لاوانی کورد بۆ سوریه گه‌یشته رۆژهه‌ڵات

به پێی هه‌‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس‌پۆست، سپای پاسداران له ناوچه‌ی دیوانده‌ره بانگه‌شه‌ بۆ ناردنی لاوان ده‌کات بۆ سوریه. به پێی ئه‌و راپۆرته ماوه‌یه‌که به‌رپرسێکی سپای پاسداران داوا له‌ لاوان‌و دانیشتوانی گوندێکی ناوچه‌ ی دیوانده‌ره‌ ده‌کات بۆ رۆشتن بۆ سوریه‌‌و به‌شداریکردن له شه‌ڕی ئه‌و وڵاته له پاڵ هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د.

راپۆرته‌که ئاماژه‌ی به ناوی که‌سه‌که‌ کردووه‌و رایگه‌یاندووه: ‘عه‌لی بامنشین ناسراو به‌ عه‌لی کۆسه‌ومه‌ری که‌ یه‌کێکه‌ له‌ به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی سپای پاسداران له‌ شاری سنه‌ له گوندی کۆسه‌ومه‌ر له‌ ناوچه‌ی ساراڵی دیوانده‌ره‌ به‌ دانیشتوان‌و لاوانی ئه‌و گونده‌ی راگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هه‌رکامه‌یان بتوانێت 2 مانگ له‌ سوریه بجه‌نگێت له‌ رۆشتن بۆ سه‌ربازی به‌ری ده‌بێت، واته مه‌عاف ده‌بێت’.

ئه‌و وتانه‌ له‌ کاتێکدا باسکراوه‌ که‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی سپای پاسداران بۆ به‌شداریکردن له رێوڕه‌سمی پرسه‌ چووه‌ته‌ ئه‌و ئاواییه‌و ئه‌و وتانه‌ی باس کردووه‌‌و به‌ڵێنی به‌ لاوان داوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر 2 مانگ برۆن بۆ شه‌ر له‌ سوریه‌ دواتر له‌ سه‌ربازی مه‌عاف ده‌بن.

هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ره‌زای که‌عبی، له دیواری خۆی له فه‌یسبوک رایگه‌یاندووه که کۆماری ئیسلامی داوای له 8که‌س له ناوچه‌ی کامیاران کردووه تا مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له شه‌ڕ له سوریه بۆ ماوه‌ی 20رۆژ برۆن بۆ ئه‌و وڵاته‌و له‌ به‌رامبه‌ردا 20 ملیۆن تمه‌ن وه‌ربگرن.

وێنه: مانۆڕی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له دیوانده‌ره.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.