لەهێرشی هێزەكانی رژیم لەناوچەی پاوە 2 هاوڵاتی بریندار بوون

لەهێرشێكی هاوبەشی هێزەكانی سوپای پاسداران‌و هێزی ئینیتزامی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر شارۆچكەی “سەریاس” سەر بە شاری پاوە، دوو هاوڵاتی برینداربوون‌و ژمارەیەكیش دەستگیركران.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند، كاتژمێر 10 سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممە، هێزێكی سوپای پاسداران‌و هێزی ئینتیزامی كۆماری ئیسلامی بە بیانوی بوونی ئاڵای كوردستان هێرش دەكەنە سەر چەند ماڵێك لە شارۆچكەی “سەریاس” سەر بەشاری پاوە، بەڵام بەهۆی خۆڕاگری خەڵكی شارۆچكەكە‌و شەڕوپێكدادان لەنێوان خەڵك‌و هێزەكانی رژیم دەستپێدەكات‌و رێگەی سەرەكی كرماشان- پاوە لەلایەن خەڵكی ناڕازییەوە دادەخرێت.

هێزە چەكدارەكانی رژیم بەتەقە‌و لێدان هەوڵدەدەن بڵاوە بەخەڵك بكەن‌و لەم شەڕو پێكدادانە كەسێك بەناوی “ئەكبەر حسەینی” 4 فیشەكی بەردەكەوێت‌و بەتوندی بریندار دەبێت، هەروەها هاوڵاتییەكی دیكەی خەڵكی سەریاس، بەناوی تاهیر حسەین بەهۆی لێدانەوە دەستی دەشكێت.
توندوتیژی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت‌و ژمارەیەك لە خەڵكی ئەو شارۆچكەیە دەستگیردەكەن، بەڵام بەهۆی بەردەوام بوونی ناڕەزایی توندی خەڵكی سەریاس ناچار دەبن گیراوەكان ئازاد بكەن.

بەپێی سەرچاوەكەی زاگرۆس پۆست، هەتا ئەمرۆش بارودۆخی ئەو شارۆچكەیە نائاساییە‌و بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانەكانی كرماشان گوزارونەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

یەک بۆچوون

  1. شارۆچکەی سەریاس سەر بە شاری پاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.