گەنجێكی سەر بە رێكخراوە توندڕەوە ئیسلامیەكانی سەلەفی، لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە ئاكامی تێكهەڵچوونێكی نێوان گروپە چەكدارە ئیسلامیەكان لە سوریە كوژرا.
ئەو لاوە ناوی عەلی كەرەمی كوڕی حەسەن خەڵكی ناوچەی سەرپێڵی زەهاو لە رۆژهەڵاتی كوردستانە كە بە مەبەستی جیهادكردن رووی لە سوریە كردبوو كە بەوشێوە لە نێو گروپە چەكدارە ئیسلامیەكان و پاش رووبەڕووبوونەوەیەك كوژرا.
شایانی باسە، لە ماوەی ساڵانی رابردوو كۆمەڵێكی بەرچاو لە لاوانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە لە نێو گروپە جیهادیەكان لەناوخۆی رۆژهەڵات چالاكی دەكەن، راهێنانیان بۆ دەكرێتو دواتر بەڕێ دەكرێنە ئەو ناوچانەی كە تووشی شەڕ هاتوون.