گۆڕێكی بەكۆمەڵی لە باكووری خۆرئاوای شاری موسڵ دۆزرایەوە كە 400 تەرمی تێدایە.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
پێشمه‌رگه‌یه‌کی تری خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات له شه‌ڕی داعش گیانی له‌ده‌ستدا
سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ شه‌مه پێشمه‌رگه‌یه‌کی کچی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و ئه‌ندامی ‘پارتی ئازادیی کوردستان'(پاک) له میحوه‌ری که‌رکوک له ئاکامی تۆپبارانکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانیان گیانی له‌ده‌ستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ له سه‌ر ‘یه‌کگرتنه‌وه’ رای جیاوازی هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان پرۆژه‌ی یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی به شکستخواردوو ناوبرد، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ ئۆباڵی ئه‌و چاره‌نووسه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی لیژنه‌ی دانووستانکاری کۆمه‌ڵه‌ی زهحمهتکێشانو وێڕای نه‌خشه رێگایان بۆ یه‌کگرتنه‌وه روونکردنه‌وه‌یان له‌و باره‌وه بڵاو کردووه‌ته‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »زاگرۆس پۆست “نەخشە رێگای” هەر دوو لایەنی كۆمەڵە بۆ یەكگرتنەوە بڵاودەكاتەوە
رۆژی دووشەممەی رابردوو كومیتەی ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان راگەیەنراوێكی سەبارەت بە بنبەست گەیشتنی پرۆسەی یەكگرتنەوە لەگەڵ كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بڵاوكردەوە. زاگرۆست بە پێویستی زانی بۆ ئاگاداری زیاتری خوێنەران دەقی هەر دوو نەخشەڕێگای پێشنیار كراوی هەردوو لایەنی كۆمەڵە بڵاوبكاتەوە. نەخشە رێگای كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كە لە رێكەوتی (2ی نۆڤامبری 2013) نوسراوەو ئاراستەی كۆمەڵەی شۆِشگێڕ كراوە. لێرە بیخوێنەرەوە نەخشە …
زۆرتر بخوێنەوە »پێنج حیزبە سەرەكییەكەی رۆژهەڵات كومیتەیەكی هاوبەش پێكدێنن
دوێنێ دووشەممە پێنج حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان (سێ كۆمەڵەكەو دوو دیموكراتەكە) كۆبوونەوەو بڕیاریاندا بۆ چەندین پرسی گرنگ، كۆمیتەیەكی هاوبەش پێك‌بێنن.
زۆرتر بخوێنەوە »کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: دیاڵۆگی یەکگرتنەوەمان لەگەڵ حیزبی کۆمەڵە شكستی هێنا
دوای ماوەی نۆ مانگ وتووێژ‌و دیاڵۆگ بۆ یەکگرتنەوەی دوو باڵی کۆمەڵە، لە راگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی عومەر ئیلخانیزادە رادەگەیەنن کە هەوڵەکانیان بۆ یەکگرتنەوەی دوو باڵی کۆمەڵە لە ئێستادا لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵڵا موهتەدی نەگەیشتە ئاکام‌و پرۆسەکە شکستی هێناوە. دەقی راگەیەندراوەكە: ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە پرسی یەکگرتنەوە خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخواز! …
زۆرتر بخوێنەوە »ئەندامانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ داوای دەستلەكاركشانەوەی موهتەدی دەكەن
35 كەس لە ئەندامانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران داوایان لە عەبدوڵڵا موهتەدی سكرتێری گشتیی حیزبەكەیان كردووە، كە واز لە پۆستەكەی بهێنێ. ئەو 35 ئەندامەی كۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشان بەهۆی ناڕەزایەتی لە دەركردنی شەش كەس لە ئەندامانی پێشووی رێبەریی كۆمەڵە و هۆشدار بە سێ كەسی دیكەش، ئەو داواكارییەیان راگەیاندووە. ئەو نۆ كەسەش لە نامەیەكی دیكەدا رایانگەیاندبوو كە”ئەو بڕیارە بەلای ئێمەوە هیچ …
زۆرتر بخوێنەوە »شارۆمەندێكی خەڵكی ورمێ بەهۆی لكاندنی ئاڵای كوردستان لەسەر كڵاوی منداڵەكەی دەستگیر دەكرێت
شارۆمەندێكی خەڵكی ورمێ بەناوی جەعفەر میرزایی رۆژی 15ی گەلاوێژی ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی ئاڵای كوردستانی لەسەر كڵاوی منداڵەكەی دابوو لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر دەكرێت.
زۆرتر بخوێنەوە »ئه‌ندامێکی سپای پاسداران له ورمێ کوژرا
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو رێکه‌وتی یه‌کی خه‌رمانان به‌رپرسێکی سپای پاسداران به ناوی لوقمان له لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه کوژرا.
زۆرتر بخوێنەوە »خاوه‌ن شیرینی خانه‌یه‌ک له ورمێ به تۆمه‌تی نه‌گۆڕینی ناوی کوردیی دووکانه‌که‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکرا
خاوه‌ن شیرنی خانه‌یه‌ک له ورمێ به ناوی سه‌لام ئه‌حمه‌دی به هۆی نه‌گۆڕینی ناوی دووکانه‌که‌ی (لاوان) و هه‌روه‌ها بینینه‌وه‌ی شیرینییه‌ک له شێوه‌ی ئاڵای کوردستان له کامپیوتێره‌که‌ی له لایه‌ن ئیتلاعاتی ورمێوه دهستبهسهرو دواتر ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره کرا.
زۆرتر بخوێنەوە »هێزه‌کانی کۆمه‌ڵه به هۆی فشاری کۆماری ئیسلامی له شه‌ڕی داعش گه‌ڕێنرانه‌وه ناوه‌نده‌کانی خۆیان
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینیی رابردووه‌وه ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی هه‌ردوو باڵی کۆمه‌ڵه‌ی زهحمهتکێشانو کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ بۆ به‌شداریکردنی شه‌ڕ دژ به داعش چوبونه ناوچه‌ی نادرئاوای رۆژئاوای که‌رکوک، به‌ڵام به هۆی گوشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی دواجار ناچار کران سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌مه هێزه‌کانیان بکشێننه‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »وێنە.. هێزێکی پێشمەرگەی كۆمەڵە بەشداری بەرەكانی شەڕ دژی داعش دەکەن
رۆژی هەینی رابردوو هێزێک لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش رەوانەی بەرەكانی شەڕ كران.
زۆرتر بخوێنەوە »له بۆکان به ناوی شنگاله‌وه یارمه‌تی ده‌خرێته حه‌سابی سپای پاسداران
به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی له شاری بۆکان به سوود وهرگگرتن له هه‌لی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی خه‌ڵکی بۆ لێقه‌وماوانی شنگال، هه‌وڵی ره‌وانه‌کردنی پاره‌و یارمه‌تییه خه‌ڵکییه‌کان بۆ غه‌زه ئه‌ده‌ن.
زۆرتر بخوێنەوە »مه‌ریوان پێشه‌نگی یارمه‌تیدانه به شنگال
له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌ی رابردوودا که‌مپه‌ینی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ کۆبانی‌و شنگال له زۆربه‌ی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵات رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه دابین کرد‌و تا ئێستاش شاری مه‌ریوان به کۆکردنه‌وه‌ی بڕی 150ملیۆن تمه‌ن یارمه‌تی سه‌رتۆپی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاته.
زۆرتر بخوێنەوە »به‌هاناوه چوونی لێقه‌وماوانی شنگال له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وامه+ وێنه
له ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردوودا‌و دوای لێقه‌ومانی خه‌ڵکی شنگال، جه‌ماوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له زۆربه‌ی شاره‌کان ده‌ستیان داوه‌ته کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاریو پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کان.
زۆرتر بخوێنەوە »نامەی ناڕەزایی ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە سەبارەت بە دەركردنەكانی ئەم دواییە
لەنامەیەكدا لە ژێرناوی “وەڵامی ڕەخنە بە تەسفیەیی حیزبی درایەوە!” ژمارەیەك لە ئەندامانی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، بەبۆنەی دەركردنی ژمارەیەك لە ئەندامانی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی، رەخنەیەكی توند ئاراستەی سەركردایەتی ئەو حیزبە دەكەن.
زۆرتر بخوێنەوە »